riklam

لە عیراق یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس بەدوای کاردا دەگەڕێن

عیراق 09:53 AM - 2026-07-08
بێکاری لە عیراق AFP

بێکاری لە عیراق

بێکاری لە عیراق هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە و بەپێی ئامارە رەسمییەکان زیاتر لە ملیۆن و 700 هەزار کەس ناویان تۆمار کردووە و بەدوای کاردا دەگەڕێن، وەزارەتی کاری فیدڕاڵی کار بۆ هاندانی پرۆژە بچووکەکان و ڕاهێنانی گەنجان دەکات.

ڕۆژنامەی سەباح، بڵاویکردووەتەوە، بێکاری لە عیراقدا بووەتە ئاڵنگارییەکی گەورە بۆ حکومەت، تەنیا لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەیی سەربە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق، یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە کە لە هەوڵی دۆزینەوەی هەلی کاردان، ئاماژە بەوەش کراوە کە پشکی شێری ئەم ژمارەیە بەر گەنجان دەکەوێت.

ئوسامە مەجیدی خەفاجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کار ڕایگەیاندووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کار دەکەن بۆ دانانی پلانێکی گشتگیر کە پاڵپشتی لە پرۆژە پێشەنگەکان دەکات.

بە وتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کار، پلانەکە دابینکردنی هەلی کار، پەرەپێدانی بەرنامەکانی کارگێڕی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرێتەوە،  لەگەڵ کردنەوەی خولی شارەزایی بۆ گەنجان و هەوڵدان بۆ زیادکردنی وەبەرهێنان.

وەزارەتی کاری عیراق جەخت لەسەر هاندانی کارکردنی ئازاد و داهێنانی گەنجان دەکاتەوە، بە وتەی ئوسامە مەجیدی خەفاجی ، وەزارەتەکەیان کار بۆ هاندانی گەنجان دەکات تاوەکو پرۆژەی وەبەرهێنانی تایبەت بەخۆیان دابنێن، ئەمەش نەک تەنیا هەلی کار بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ گەنجانی دیکەش دابین دەکات، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی چالاککردنی ئابووریی وڵات و پتەوکردنی پرۆسەی گەشەپێدان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket