riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە

کوردستان 02:46 PM - 2026-07-08
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و دانیال ئێگەرت نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و دانیال ئێگەرت

کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی7ی2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ‏ھەرێمی کوردستان پێشوازییکرد له‌ دانیال ئێگەرت و وەفدێکی یاوەری لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر.

لە کۆبوونەوەکەدا، ‌پەیوەندییەكانى ئەڵمانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، یارمەتییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ پێشمەرگە و چەند پرسێکی گرنگی هاوبەش، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردەوە و رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان، بە پێویست زانی.

پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket