riklam

براندێکی پۆشاک چیرۆکێکی تایبەت بە کورد دەگێڕێتەوە

کوردستان 11:01 AM - 2026-07-08
براندەکەی ئەژین گەردیی تایبەت

براندەکەی ئەژین گەردیی

خانمێکی کورد دیزاینێکی نوێی پۆشاکی کوردی دەهێنێتە کایەوە، کە گوزارشتن لە  ژن ژیان ئازادی دەکات و دەڵێت: ئامانجی من ئەوەیە ژنان جلوبەرگێک بپۆشن کە تەنها جوان نەبێت، بەڵکو بەهایەک، چیرۆکێک و پەیامێکی لە پشتەوە هەبێت.

ئەژین گەردیی، خانمێکی کوردی خەڵکی هەولێرە و خاوەنی  پۆشاکی ڕەڤێرا ڕیڤێرییە، کە براندێکی لوکسی جلوبەرگی هاوینەیە، ئامانجی ئەوەیە ژنان جلوبەرگێک بپۆشن کە تەنها جوان نەبێت، بەڵکو بەهایەک، چیرۆکێک و پەیامێکی لە پشتەوە هەبێت.

 لە بارەی براندەکەیەوە، ئەژین گەردیی دەڵێت: جلوبەرگ تەنها پۆشاک نییە، بەڵکو دەبێت چیرۆک بگێڕێتەوە، هەست دروست بکات و کاریگەریی باش لەسەر جیهان جێبهێڵێت.

ئاماژە بەوەشدەکات: لە کرۆکی بڕاندی (ڕەڤێرا ڕیڤێری) فەلسەفەیەکی تایبەتی هونەری هەیە، لەسەر جلوبەرگەکانی ئەم بڕاندە، لەبری دروستکردنی نەخش و دیزاینی ئاسایی، کارە هونەرییە ڕەسەنەکان دەبنە جلوبەرگ.

ئەژین، لەم چەند ڕۆژە کۆڵەکشنێکی نوێ لە بڕاندەکەی خستە بازاڕەوە کە ئیلهامی لە وشە بەهێزەکانی (ژن، ژیان، ئازادی) وەرگرتووە و بە هاوکاریی هونەرمەندانی کورد، ناسنامە، خۆڕاگری، هێزی ژنان و هیوای خستووەتە ناو فاشن و ئەم کۆڵەکشێنە نوێیەیەوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی براندەکە، ئەوەیە کە دژی ژینگە نییە، بەڵکوو دۆستی ژینگەیە و ئەمەش لەلایەن ڕێکخراوە جیهانییە ناسراوەکانی وەک (OEKO-TEX) و (Lenzing) پشتڕاست کراوەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket