riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: کاکە حەمە تێکۆشەر وەک دەستێکی پۆڵاین پشتیوانی هاوسەنگەرانی بووە

کوردستان 08:52 PM - 2026-03-10
 مەکتەبی سکرتارییەت کاکە حەمە تێکۆشەر بەسەر دەکەنەوە مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەت کاکە حەمە تێکۆشەر بەسەر دەکەنەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پارێزگایی هەڵەبجە ؛ سەردانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ محەمەد عەلی عەبدولقادر ناسراو بە ( کاکە حەمە تێکۆشەر )یانکرد .

لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە نزیکەوە لە تەندروستی کاکە حەمە تێکۆشەر ـییان پرسییەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەت، بە رێزەوە مێژووی پاک و گەشی هەڤاڵ کاکە حەمەی تێکۆشەرییان خستەوە روو، وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو دڵسۆزی رۆژە سەختەکانی خەباتی چەکداری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان کە هەمیشە لە سەنگەرەکاندا وەک دەستێکی پۆڵاین دەبووە پشتیوانی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی .

لە بەرامبەر ئەو رابردووشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـییان ئاڕاستەکرد و سوپاسی خەبات و تێکۆشانیان کرد .

لای خۆیەوە ؛ هەڤاڵ کاکە حەمەی تێکۆشەر، سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد و روونی کردەوە :مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە وەک ئۆرگانێکی دڵسۆز و خەمخۆر هەمیشە لەسەر خەت بوون بۆ پشتیوانی و باشتر راپەڕاندنی کاروبارەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە ئەمەش مایەی شانازییە بۆمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket