riklam

وەزارەتی بەرگریی سوریا: سیپان حەمۆ وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی دەستنیشانکرا

کوردستان 07:48 PM - 2026-03-10
سیپان حەمۆ جێگری وەزیری بەرگریی سوریا ANF

سیپان حەمۆ جێگری وەزیری بەرگریی سوریا

رۆژئاڤا

حکومەتی کاتی سوریا، سیپان حەمۆ وەک جێگری وەزیری بەرگریی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستنیشانکرد،کە لەبری وەزیری بەرگریی، ئەرکی بەڕێوەبردن و بەدواداچوون بۆ دۆسیە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەستۆدەگرێت.

ئاژانسی هەواڵەکانی سوریا(سانا)، لە زاری عاسم خەلیۆن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا،ڕایگەیاندووە: کە سیپان حەمۆ وەک جێگری وەزیری بەرگری بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستنیشانکراوە.

ئەم بڕیارە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی دێت، بە مەبەستی یەکخستنی دامەزراوەکان.

سیپان حەمۆ کە دامەزرێنەر و فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل بووە، پۆستە نوێیەکەی لە ڕووی کردارییەوە بەو مانایەیە، کە بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە ناو وەزارەتی بەرگرییدا هەیە، کە لەبری وەزیری بەرگریی ئەرکی بەڕێوەبردن و بەدواداچوون بۆ دۆسیە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەستۆدەگرێت.

ناوچەی ڕۆژهەڵات، پارێزگاکانی حەسەکە، ڕەققە، دێرەزوور لەخۆ دەگرێت، ئەمانەش ئەو ناوچانەن لە ساڵانی ڕابردوودا لەژێر کۆنتڕۆڵ یان هەژموونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دا بوون.

ئەرکە کردارییەکانی ئەم پۆستە، بریتی لە:
- سەرپەرشتیکردنی باری سەربازی ناوچەکە.
- هەماهەنگیکردن لە نێوان وەزارەتی بەرگریی و ئەو هێزانەی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتن.
- بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازیی و ئەمنییەکان.
- مامەڵە و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکان.
- بەڕێوەبردنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزە ناوخۆییەکان بە سوپا.
- بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی و سەربازیی
- چاودێریکردنی سنوور و خاڵە سەربازییەکان.
- ڕێکخستنی جێگیرکردن و بڵاوەپێکردنی هێزەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket