جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
هەلومەرجی ئێستای هەرێم هی ئەوەنییە لایەنە سیاسییەکان چڕنوک لەیەکتر بگرن،
یان هەندێك بابەت کە پەیوەندی بە وەزارەتێک یان دامەزراوەیەکی حکومییەوە هەیە بە
سیاسی بکەن، یان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بێباك بن لە وەڵامدانەوەی
داواکاری هاووڵاتییان بەتایبەتی ئەگەر ئەو وەزارەت و دامەزراوانە توانای
چارەسەرکردنی کێشەو داواکاری هاووڵاتیانیان هەبێت.
ـ لێرەدا بێ پێچ و پەنا دەچینە سەر بابەتی سەرەکیمان کە کێشەی کارەبای هەرێم
و ئەرکە هاوبەشەکەی نێوان وەزارەتی کارەباو خاوەن موەلیدەکان و هاووڵاتیانی هەرێمی
کوردستانە.
یەکەم: کاتێك شەڕ لەناوچەکە دەستیپێکرد، بەڕێز وەزیری کارەبای هەرێم لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کە لەپێناو سەلامەتی گیانی کارمەندانی
کۆمپانیای کۆرمۆرکۆمپانیاکە بۆ ماوەیەکی کورتخایەن
کارەکانی دەوەستێنێت و ماوەی دابەشکردنی کارەبا بەهاوڵڵاتیان بۆ 10-12سەعات کەم
دەکرێتەوەو داوایلە خاوەن موەلیدەکان کرد یارمەتی
هاووڵاتیان بدەن بە پێدانی کار
ەبا. تائێرە ئاساییەو دۆخێکی نائاسایی هاتووەتە
پێشەوەو ئەو روونکردنەوەی جەنابی وەزیر پێویست بوو، بەڵام ؟
دووەم: هەر زوو خاوەن موەلیدەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی وەزیری
کارەبایان دایەوەو وتیان ئامادەین کاربکەین، بەڵام پێویستە رێکارێکی رەسمی
بەنووسراو هەبێت بۆئەوەی هەموومان ئەرکی سەرشانی خۆمان بزانین و بەرچاومان روونبێت
کە چ ئەرکێک دەکەوێتە سەرشانی وەزارەتی کارەبای هەرێم و چ ئەرکێک دەکەوێتە سەرشانی
خاوەن موەلیدەکان، چ ئەرکێکیش دەکەوێتە سەر شانی هاووڵاتیان و هەموومان ئەرک و
مافەکانمان دیاری بکرێت و هەر کاتێك ئەو رێکارە هەبێت ئێمە دەستبەجێ دەست
بەكاركردن بو موەلیدەکان دەکەین و تۆپەکەیان خستە ناو ساحەی جەنابی وەزیری کارەبا.
ئەم وەڵامەی خاوەن موەلیدەکان زۆر بەجێ و بابەتیانەو بەرپرسیارانەیە، بەڵام
ئەوەی کە نائاساییە بێ دەنگی وەزارەتی کارەبای هەرێمە کە وەکو پێویست وەڵامی
پەیامی خاوەن موەلیدەکانی نەداوەتەوەو ئەمەش دۆخی هاووڵاتیان دژوارتر دەکات.
سێیەم : لەم قۆناغە سەخت و دژوارەدا ئەرکی وەزارەتی کارەبا تەنها ئەوە نییە
کە هاووڵاتیان لەوە ئاگار بکاتەوە کە ماوەی پێدانی کارەبا بەهاووڵاتیان کەم
دەکرێتەوە، بەتایبەتی کە لە توانای وەزارەتی ناوبراودا هەیە تا دۆخی ناوچەکە
یەکلادەبێتەوە بەشێوەی کاتی بەرنامەییەکی هاوبەش لەگەڵ موەلیدەکان دابڕێژن و بۆ
ئەو مەبەستە چەند بژاردەیان هەبێت:
1- بژاردەی یەكەم بەگریمانەی ئەوەی شەڕوئاڵۆزی ناوچەکە درێژخایەن بێت و بەپێی
دۆخەكە بەردەوام وبێت چ پلانێکی تایبەتیان هەبێت.
2-
بژاردەی دووەم، خوانەخواستە پڕۆژەی کۆرمۆر رووبەرووی گرفتێک ببێتەوە، ئەو کاتە چ
پلانێک بۆ ئەو دۆخە هەبێت.
3- بژاردەی سێیەم، گریمانەی ئەوەی کە ئەگەر لەماوەیێکی نزیکدا دۆخەکە ئاسایی
ببێتەوە و جارێکی دیکە پلانی پڕۆژەی رووناکی بکەوێتە گەڕ.
واتە ناکرێت چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە چی روو دەدات ؟، بەڵکو دەبێت بیر لە
چەندین ئەگەرو بژاردە بکەینەوەوبۆ هەموو ئەگەرێک بژاردەیەک ئامادەبکرێت
و پلانی تایبەت بۆ ئەو ئەگەرانە ئامادەبکرێت.
- خۆ ئەگەر واهەست بکەن کە پێشتر لەبەر
پڕۆژەی رووناکی بڕیارتانداوە کە کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان کۆتایی پێبێت و ئێستا
بە ئیحراجی دەزانن ئەو هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنە لەگەڵ خاوەن موەلیدەکان بکەن ؟
ئەوە راشکاوانە دەڵێم هیچ ئیحراجبونێکی ناوێ چونکە هەلومەرجێکی نوێ و نائاسایی
رووی کردووەتە هەموو ناوچەکەو هەرێمەکەشمان بەشێکە لەو ناوچەیە و
کەوتووینەتە دۆخێکی نائاساییەوە، بۆیەئاساییە لەگەڵ ئەنجومەنی موەلیدەکان ئەم
بژاردانە تاوتوێ بکەن و بۆ هەر بژاردەیەک رێکارێک ئامادەبکەن، چونکە لەئێستادا
کێشەی کارەبا کێشەیێکی گشتی و سەرتاسەری و تاک بەتاکی هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستانەونابێلەبەر هەر هۆکارێک بێت چارەسەرکردنەکە
دوابخرێت یان فەرامۆش بکرێت، چونکە بەردەوامبوونی دۆخی ئێستای هاووڵاتیان
کە رۆژانە زیاتر لە ١٢ سەعات بەتاریکی بەڕێدەکەن نیگەرانی و بارگرانیێکی
زۆر بەدوای خۆیدا هێناوەو لەژیانێکی زۆر سەختدا دەژین.
بەلای هاووڵاتیانەوە گرنگ نییە بزانن خەتای خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانە، یان
خەتای وەزارەتی کارەبایە، بەڵکو چاوەروانی ئەوەن کە موەلیدەکان بخێرێنەکارو لەدەست
تاریکیی رزگاریان ببێت و دەشزانن کە وەزارەتی کارەبا دەتوانێت ئەم کارە بکات، بۆیە
دەڵێین جەنابی وەزیر تکایە وەڵامی هاوڵاتیان و خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان بدەرەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نهورۆزی ئهمساڵ لهسلێمانی جیاواز دهبێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
12:26 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
11:09 AM - 2026-03-03
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید موسا بەرز ڕادەگرین
09:39 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد لهم جهنگهدا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03 -
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید موسا بەرز ڕادەگرین
کوردستان 09:39 AM - 2026-03-03 -
هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
کوردستان 07:28 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
کوردستان 04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
ی ن ک 04:08 PM - 2026-03-02



.jpg)



دابەزێنە

