كورد له‌م جه‌نگه‌دا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03
PUKMEDIA
عەدالەت عەبدوڵڵا
لەڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه، ئاساییه كه ده‌سته‌واژه‌ی «كورد» به‌كاربهێنرێت له پرسی هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌م جه‌نگه‌دا، ئه‌مه به‌وپێیه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، دابهشكراویش بێت، له‌كۆتاییدا خاوه‌نی یه‌ك دۆزه. هه‌رچی واقعه، ئه‌وا به سروشتی حاڵ، وا پێویسته كه هه‌ڵوێستی كورد، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، تایبه‌ت و جیاجیا بێت. له‌مڕووه‌وه، هه‌ر به‌شێكی كوردستان له‌سه‌ری پێویسته كه له روانگه‌ی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی كورد، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، دۆخی ئه‌و به‌شه‌ی كه تێیدایه، ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش كه له ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.
دیاریكردنی هه‌ڵوێستی گونجاو له به‌شه‌كانی تری كوردستاندا بۆ سیاسه‌تمه‌داران و رووناكبیرانیان به‌جێده‌هێڵین. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌رێم، یان باشووری كوردستانه‌وه هه‌بێت به‌گشتی، له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه، هه‌ڵوێستی عه‌قڵانی بۆ كورد ئه‌وه‌یه كه له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و میدیاییشه‌وه، خۆی له هاندان و جۆشدانی جه‌نگه‌كه بپارێزێت. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی قوربانیی گه‌وره‌ی ده‌ستی جه‌نگه‌كانه، وا باشه كه به قه‌باره و توانای خۆی، بانگه‌وازی ئاشتیخوازانه‌ی هه‌بێت هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی فاكته‌ری خێر بێت له‌م جه‌نگه‌دا و په‌ره نه‌ستێنێت و پریشكی ئاگره‌كه به‌رنه‌بێته ماڵی خۆی، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمیش، پارێزراو بێت.
بێگومان، به‌پێی واقعی حاڵ، ره‌نگه وا دابنرێت كه ئه‌مه پێشنیازێكی ئایدیاڵییانهیه!. ره‌نگه بوترێت كه هه‌رێم، چ به‌حوكمی جیۆپۆلۆتیك بێت، یان په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی، له‌ناو جه‌رگه‌ی جهنگهكهدایه. ئه‌مه راسته، به‌ڵام ستراتیژی دوورگرتن له ئاگری جه‌نگ و پاراستنی هاووڵاتیان و ئاسایشی كوردستان، راستی و پێویستییه‌كی گه‌وره‌تره.
هه‌موو ئه‌وه ده‌زانین كه به‌ڵێ هه‌م ئێران و هه‌م ئه‌مریكاش خاوه‌ن باڵیۆزخانه و كونسوڵگهرین له عیراق و هه‌رێمدا، ئه‌وه‌ش ده‌زانرێت كه ئه‌مریكییه‌كان، نزیكه‌ی (800) بنكه‌ی سه‌ربازییان له 80 ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم له جیهاندا هه‌یه به هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌شه‌وه، ده‌شبینین كه ئه‌و بنكانه له‌م جه‌نگه‌دا به‌كارده‌هێنرێن.
ئه‌و راستییه‌ش ده‌زانین كه ئێرانییه‌كان، به‌پێی هه‌ندێ داتا، خاوه‌نی (3000) مووشه‌كی بالیستیی مه‌ودادوور و مامناوه‌ند و كورتمهودان و ده‌توانن راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه دروستبكه‌ن، وه‌كچۆن ئه‌م فاكته چ له جه‌نگی 12 رۆژه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و چ له جه‌نگی ئێستادا به چاوی خۆمان ده‌یبینین. هه‌موو ئه‌مانه راستن، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش راسته كه هه‌م لایه‌نی ئه‌مریكی و ئیسرائیلی و هه‌م ئێرانییه‌كانیش، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، هه‌وڵی تێوه‌گلاندنی زۆرترین وڵات و ناوچه ده‌ده‌ن له‌م جه‌نگه‌دا وه‌كچۆن چاویان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌موو وڵات و قه‌واره‌یه‌كه، به‌ڵام فاكتی گه‌وره‌تر له‌وانه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌یه كه چۆن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی باشووری كوردستان مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و به كه‌مترین زیان دێینه ده‌ره‌وه؟!.
له هه‌رێمدا، دوو ئاراسته‌ی سیاسیی هه‌ن كه یه‌كێكیان پارتی و ئه‌ویتریان یه‌كێتی-یه. هه‌ردوو ئه‌م هێزه ئه‌گه‌رچی له یه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌رێمدا هاوبه‌شن، به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵێك دۆسێی عیراق و هه‌رێمه‌وه، هه‌ندێ ناكۆكییان ماوه. له‌م چركه‌ساته مێژووییه‌دا، هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه ئه‌وه‌یه كه خاڵه هاوبه‌شه‌كان ره‌چاوبكرێن، نه‌هێڵرێت له‌ژێر زه‌بری ئه‌م جه‌نگه‌دا، هه‌رێمه‌كه به‌سه‌ر تێڕوانینی سیاسیی پێكناكۆكدا دابه‌شبكرێت.
كورد له‌م به‌شه، له زاخۆوه تا خانه‌قین، له‌ژێر كاریگه‌ریی جهنگهكهدایه، هه‌ر هاووڵاتی و شوێن و ناوچه‌یه‌ك زه‌ره‌رمه‌ند بێت، زیانه بۆ ته‌واوی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان.
سیاسه‌ت و پرۆگرامی هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێم خۆیشیان، هیچ هه‌ڵاوێردێكی نێوان هاوڵاتیانی هه‌رێم و یه‌كێتیی خاك و خه‌ڵكی باشووری كوردستانی تیا نییه، بۆیه پێویستوایه له ئێستاوه ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌كی و پارته كوردستانییه‌كانی تریشدا هه‌بێت، هاوكات سیاسه‌تی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان له رێگه‌ی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی هه‌رێمه‌وه گوزارشتی لێبكرێت و ئه‌و ژووره‌ی ئۆپه‌راسیۆن رۆڵی هه‌بێت له داڕشتنی سیاسه‌تی ره‌سمیی هه‌رێمدا.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێم له‌م جه‌نگه‌دا، ده‌سپێشخه‌رییه‌كی باشبوو، گرنگه هێزه سیاسییه‌كانی تریش، له‌سه‌روویانه‌وه (پ.د.ك) له‌مبواره‌دا هه‌ڵوێستیان روون بێت، به‌تایبه‌تی كه به‌هۆی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه له هه‌رێم، ئێستا هه‌ولێری پایته‌خت له دۆخێكی نائارامدایه، دۆخێك كه كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان و ئازاره‌كانی، پێویستی به سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تی هاوبه‌شی كورد هه‌یه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق و هەرێم راگیراوە
05:04 PM - 2026-03-03 -
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌سلێمانی جیاواز ده‌بێت
03:26 PM - 2026-03-03 -
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
12:26 PM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03
داستانی ئه‌فسوناوی و نه‌ڕه‌ی شێر‌و به‌ڵێنی راستگۆیی، جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
11:09 AM - 2026-03-03
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید مو‌سا بەرز ڕادەگرین
09:39 AM - 2026-03-03
زۆرترین خوێنراو
-
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03 -
جەنابی وەزیری کارەبا تکایە وەڵامیان بدەرەوە؟
بیروڕا 10:42 AM - 2026-03-03 -
كورد له‌م جه‌نگه‌دا..!
بیروڕا 10:27 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
جیهان 09:51 AM - 2026-03-03 -
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید مو‌سا بەرز ڕادەگرین
کوردستان 09:39 AM - 2026-03-03 -
هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
کوردستان 07:28 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە
کوردستان 04:13 PM - 2026-03-02 -
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێر‌و ئاشتیانەیان گێڕاوە
ی ن ک 04:08 PM - 2026-03-02



.jpg)



دابەزێنە

