riklam

خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات

کوردستان 01:23 PM - 2026-03-03
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى PUKMEDIA

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

پرۆسەی خوێندن

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت: بڕیارى ئارەزوومەندانەى هەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر هەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (2025-2026) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزە لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: پاڵپشت بە نوێترین نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە ڕێکەوتى (26ی2ی2026) و کۆنوسى لێژنەى تایبەتمەندى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکى رەسمیدا بۆ وەزارەتى پەروەردە روونیدەکاتەوە کە (بڕیارى ئارەزومەندانەى هەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر هەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (2025-2026) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزە لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.

هاوکات بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە (3ی3ی2026) بە نوسراوى ژمارە (4225) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاڕاستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و تیایدا هاتووە، ئاماژە بە نوسراوێکى نوێی سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران/ سەرۆکایەتى دیوان کە بە نوسراوى ژمارە (702) لە ڕێکەوتى (26ی2ی2026) ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کردووە کە بریتییە لە کۆنوسى لێژنەى پێکهێنراو بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (168) لە ڕێکەوتى (7ی9ی2022) کە ناوەرۆکى کۆنوسەکە جەختدەکاتەوە لەسەر (هەڵوەشانەوەى بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى).

هەر لە نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا بۆ وەزارەتى پەروەردە رونکراوەتەوە، کە بڕیارى ئارەزومەندانەى هەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵدەوەشێتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر هەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (2025-2026) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین ، واتە بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) و ساڵانى دواتر داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێم.

لە نوسراوەکەیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە وەزارەتى پەروەردە دەکات بفەرمون بە دوبارە ئاگادارکردنەوەى سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان بە مەبەستى ئاگادارى خوێندکاران و قوتابیان هەروەک پێشتر بە نووسراوی ژمارە (9884) لە ڕێکەوتى (20ی5ی2025) ئاراستەیان کرابوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket