داستانی ئه‌فسوناوی و نه‌ڕه‌ی شێر‌و به‌ڵێنی راستگۆیی، جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03
PUKMEDIA
جەنگی ئیسرائیل ئەمریکا و ئێران
ئه‌مریكا و ئیسرائیل، له به‌یانی ڕ‌ۆژی 28ی 2ی 2026 له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا
به‌ناوی (نه‌ڕه‌ی شێر) زنجیره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كی و ئاسمانییان كرده سه‌ر كۆماری
ئیسلامیی ئێران و چه‌ندین ناوه‌ند و باره‌گای سه‌ربازی و ئه‌منی و حكومییان كرده
ئامانج و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و
هاووڵاتیان شه‌هیدبوون و گیانیانله‌ده‌ستدا، ئێرانیش به‌ئۆپراسیۆنی (به‌ڵێنی راستگۆیی4)
وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه‌و چه‌ندین پێگه‌ی ئه‌مریكاو ئیسرائیل-یان له وڵاتانی
ناوچه‌كه كرده ئامانج و شاره‌كانی ئیسرائیلیشیان بۆردومان كرد.
گیانلەدەستدانی عه‌لی خامنه‌یی
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بنیامین نه‌تانیاهوو،
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌دوای هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران، له دوو لێدوانی جیاوازدا
ڕ‌ایانگه‌یاند، عه‌لی خامنه‌یی ڕ‌ێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌یه‌كه‌م رۆژی
بۆردومانه‌كانیاندا كوژراوه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دوای چه‌ند سه‌عاتێك هه‌واڵی
شه‌هیدبوونی عه‌لی خامنه‌ییان پشتڕ‌استكرده‌وه، له دوای ئه‌و رووداوه‌ش، له‌ئێران
حه‌وت ڕ‌ۆژ پشوو و 40 ڕ‌ۆژ ماته‌مینی ڕ‌اگه‌یاندراو به‌گوێره‌ی ده‌ستووری ئێران،
ده‌سته‌یه‌كی كاتی سێ كه‌سی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردن و به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ئێران
درووستكرا،كه‌پێكهاتوون له‌مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئێران، غولام موحسین
موحسینی ئێژه‌ی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی داد‌و ئایه‌توڵای عه‌لیڕ‌ه‌زا ئه‌عرافی ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی پاسه‌وانی ده‌ستوور.
جه‌نگ هه‌موو ناوچه‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه
موجته‌با خالیدی، وته‌بێژی مانگی سوری ئێران ده‌ڵێت، ئه‌مریكا
و ئیسرائیل چه‌ندین ناوچه‌یان له 131 شاری
ئێران به ئامانج گرتووه‌و به وته‌ی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا تاوه‌كو ئێستا
هه‌زار و 250 ئامانجیان له‌ئێران پێكاوه، هاوكات سوپای ئیسرائیلیش رایده‌گه‌یه‌نێت
600 ئامانجیان له‌ناوخۆی ئێران بۆردومان كردووه.
ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی زیاد ده‌كات
به‌پێی مانگی سوری ئێرانی تاوه‌كو ئێستا 550 كه‌س به‌هۆی
هێرشه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام رێكخراوی هه‌نگاو كه تایبه‌ته به
ئێران بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، تاوه‌كو ئێستا هه‌زار و 500 كه‌س
گیانیانله‌ده‌ستداوه، كه هه‌زار و 300 یان سه‌رباز بوون، هاوكات ئێرانیش گیانله‌ده‌ستدانی
حه‌وت فه‌رمانده‌ی باڵای وڵاته‌ی راگه‌یاندووه.
ئێران به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌داته‌وه
ئێران دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه، به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی
دایه‌وه‌و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و وزه‌ی وڵاتانی كه‌نداوی به
ئامانج گرت، كه هه‌ر یه‌ك له ئوردن و قه‌ته‌ر و كوه‌یت و سعودیه و به‌حره‌ین و
ئیمارات و عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، كه پێگه‌كان زیاتر فڕ‌ۆكه‌خانه‌كان
و بنكه سه‌ربازییه‌كان و باڵیۆزخانه و كونسوڵگه‌رییه‌كان و كه‌رتی وزه و كه‌شتی
گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی گرتووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌رده‌وام
شاره‌كانی ئیسرائیل بۆردومان ده‌كات و تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین پێگه‌ی له‌ته‌لئه‌بیبی
پایته‌خت و حه‌یفا و قودس و بیئرسه‌بعه و قودسی به‌ئامانج گرتووه، هاوكات به‌پێی
زانیارییه ره‌سمییه‌كان، ئێران تاوه‌كو ئێستا 29 فڕ‌ۆكه‌ی بێفڕ‌ۆكه‌وانی خستووه‌ته
خواره‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سێ فڕ‌ۆكه‌ی جه‌نگی له‌جۆری ئێف-35 له‌كوه‌یت تێكشكێندراون.
شەش سەربازی ئەمریکا کوژراون
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا
ئاشكرایكرد، ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ش سه‌رباز به‌رزبووه‌ته‌وه‌و
18 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون، كه برینی به‌شێكیان سه‌خته.
گەروی هورمز داخرا و وزەی جیهان کەوتە مەترسییەوە
گەرووی هورمز،
کە کەنداوی فارس بە کەنداوی عومان و دەریای عەرەبەوە دەبەستێتەوە، ڕۆژانە زیاتر لە
بیست ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لێوە تێدەپەڕێت، کە دەکاتە نزیکەی لەسەدا بیستی کۆی
گشتی ئەو نەوتەی ڕۆژانە لە جیهاندا بەکارهێندرێت، بەڵام ئێران رۆژی 2ی3ی2026،
گەروەکەی بەرووی هەموو کەشتییەکی نەوت هەڵگردا داخست، هاوکات ئەو کەشتیانەشی بە
ئامانج گرت کە دەیانویست تێپەڕن.
بۆ عیراق، داخستنی گەرووی هورمز واتا ڕاگرتنی
تەواوەتی شادەماری ژیانی وڵاتەکە، عیراق ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و پێنج سەد
هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، کە زۆرینەی ڕەهای لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوور و
بە دیاریکراوی بەناو گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت و دەگاتە بازاڕەکانی ئاسیا و جیهان،بەشێوەیەک
%88ی بودجەی
فیدراڵیی عیراق لە داهاتی
نەوتە.
داخستنی گەروی هورمز،
بووە هۆی مەترسی لەسەر پچڕانی وزە، هەر ئەمەش وایکرد، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو
بەرزببێتەوە، بەشێوەیەک رۆژی 3ی3ی2026، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 79
دۆلار بەرزبووەوە.
كاریگه‌ری جه‌نگ له سه‌ر هه‌رێم و عیراق
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگ، عیراق ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی
به‌رووی هه‌موو گه‌شتێكدا داخست به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هاوكات كۆمپانیای
داناغاز كه له‌كێڵگه‌ی كۆرمۆر كار ده‌كات، كاره‌كانی راگرت و ناردنی غازی بۆ وێستگه‌كانی
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگرت، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان بڕ‌ی 2500 بۆ 3000 مێگاوات
له‌بڕ‌ی كاره‌بای به‌رهه‌مهێنراو كه‌می كرد، به‌مه‌ش پێدانی كاره‌با بۆ نزمترین
ئاست دابه‌زی، كه حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند 10 بۆ 12 سه‌عات ده‌توانن كاره‌با
به هاووڵاتیان بده‌ن، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان له زۆرێك له ناوچه‌كان
كه‌متر له‌چوار سه‌عات كاره‌با به‌هاووڵاتیان دراوه.
هاوكات، كۆمپانیای گه‌ڵف كیستۆن كه‌له كێڵگه‌ی شێخان له‌هه‌رێمی
كوردستان كارده‌كات، ڕ‌ایگه‌یاند: به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕ‌اگرتووه‌و
ڕ‌ێكاری پێویستی بۆ پاراستنی كارمه‌نده‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر.
ده‌یان هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر
له‌دوای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، ده‌یان جار
بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له‌فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كراونه‌ته
ئامانج، كه زۆربه‌ی هێرشه‌كان تێكشكێندراون، هاوكات گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به
"موقاوه‌مه‌ی عیراق" ڕ‌ایانگه‌یاندووه كه پێگه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی
كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێستا جیهان بە نیگەرانییەوە چاودێری
دۆخی ناوچەکە دەکات و روون نییە، کەی و بەچ شێوەیەک کۆتایی بەجەنگ دێت، ئەمە جگە
لەوەی مەترسی لە فراوانبوونی جەنگەکە هەیە، بەتایبەت وڵاتانی زلهێزی جیهان خۆیان
لە ناکۆکیدان و هەوڵێکی جدی بۆ ئاگربەست لە ئارادا نییە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا
وڵاتانی شەڕکەر باس لەوە دەکەن، کە جەنگەکە درێژە ناخایەنێت و جەنگی هەمیشەییان ناوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشت هەڵوەشاونەتەوە
12:39 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
11:43 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
11:09 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
09:51 AM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 داستانی ئه‌فسوناوی و نه‌ڕه‌ی شێر‌و به‌ڵێنی راستگۆیی، جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید مو‌سا بەرز ڕادەگرین
09:39 AM - 2026-03-03
هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
07:28 PM - 2026-03-02
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
کوردستان 01:12 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێران‌دا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كه‌ركوك: خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له‌سه‌ر نیشتهجێكانیان تاپۆ ده‌كه‌ین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزا‌کان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێ‌دا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02




.jpg)


دابەزێنە

