riklam

هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم

کوردستان 07:28 PM - 2026-03-02
پێداویستی پزیشکی میدیاکان

پێداویستی پزیشکی

کوردستان

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە لە کەرتی گشتی و تایبەت، بڕێکی باشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆمپانیاکان و کۆگاکان هەیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ،لە پەیامێکیدا رایگەیاند: پێویست ناکات هاووڵاتیان بڕی زیاتر لە پێویست دەرمان بکڕن بۆ هەڵگرتن، تەنها ژەمەکانی بڕیاردراو بەو بڕەی لەلایەن پزیشکی چارەسەر دیاریکراوە  بەسە بۆ دابینکردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هیچ دەرمان و پێداویستی پزیشکی گران نەبووە، پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی کڕینی دەرمان و پێداویستی، پارەی زیاتر لەو نرخە نەدەن کە لەسەر ستیکەری حکومەت دیاریکراوە.

وەزیری تەندروستی ئاشکراشی کردووە: هەوڵ و ڕێکاری زیاتر دەگیرێتە بەر بۆ دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ وەک بەشێک لە پلانی فریاگوزاری ئامادەکراو.

لە بارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەر رووداوێک، د. سامان بەرزنجی،ئاشکرای کردووە: لەڕێگەی پلانێکی فریاگوزاری خێرا، ڕەچاوی پێداویستی و جۆر و قەبارەی هەر ڕوداوێک بۆ ئامادەکارییەکانی بواری تەندروستی کراوە.

روونیشی کردووەتەوە: پلان و ئامادەکاری تیمەکانی پزیشکی گەڕۆک، تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ئەمبوڵانس کراوە لە هەر شوێنێکی ڕوداوو و پێشگەیشتن بە نەخۆشخانە، هەروەها سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی تەندروستی ڕاسپێردراون بۆ ئامادەباشی پێشوازی فریاکەوتنەکان و ئێشکگری پزیشکان و کارمەندان و بەردەستبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست.

لە کۆتایشدا، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاندووە: لەکاتی پێویستی فریاکەوتن، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 122ی ئەمبوڵانس بکەن، لەکاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچی و کەمتەرخەمیەک دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکان و سندوقی سکاڵاکان بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket