مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
ی ن ک 04:08 PM - 2026-03-02
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
سەردانی مەكتەبی سكرتاریەت بۆلای كەسایەتی و زانایانی ئاینی
رۆژی 2ـی3ـی2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لەشاری سلێمانی لەدوو سەردانی جیاداو بەئامادەبوونی مامۆستا عەباس خدر فەرەج بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای سلێمانی هەریەك لە كەسایەتی و زانایانی ئاینی شاری سلێمانی مامۆستا فایەق سەعید رەشید ناسراو بە مامۆستا فایەق سەعید شارەزوری و مامۆستا حسەین حەمەمراد ئاروزەری ناسراو بە مەلاحسەین ئاروزەری یان بەسەركردەوە.
لەو سەردانانەدا، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە نزیكەوە لەتەندروستی مامۆستایانی پایەبەرزییان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشترو سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواستن .
هاوكات ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ رۆڵی خێرو چاكەی ئاشتیانەی مامۆستایانی ئاینیی لەهەرێمی كوردستاندا كە سەرباری گەیاندنی ئەركە دینییەكانیان لەهەموو وێستگەكانی خەباتی رەوای گەلی كورد دا توانیوویانە بەشێكی گەورەبن بۆ پشتیوانی و سەرخستنی شۆڕشەكان، لەم رووەوە مەكتەبی سكرتارییەت ستایشی هەردوو مامۆستا مەلا فایەق سەعید شارەزوری و مەلا حسەین ئاروزەری یانكرد، وەك دوو زانای دیاری شاری سلێمانی كەژیانی خۆتان تەرخانكردوە بۆ خزمەتكردنی مزگەوت و میحراب و گەیاندنی پەیامە ئاینییەكان و بڵاوكردنەوەی چاكەی گشتیی و كەمكردنەوەی كێشە و گرژییەكان لە كۆمەڵگەكەمان، لەبەرامبەر ئەو رۆڵەشیان مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال سڵاوی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەكردن و سوپاسی زۆری خزمەتەكانیان كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
جیهان 10:19 PM - 2026-03-05 ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
سهرۆكوهزیرانی عیراق: رێگهنادهین وڵاتهكهمان پەلكێشی جەنگ بكرێت
03:14 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

