بەهۆی جەنگەوە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە
جیهان 12:39 PM - 2026-03-03
إيلاف
فڕۆکەخانەی دوبەی
لەگەڵ دەستپێکردنی
جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران و وەڵامی ئێران بۆ هێرشەکان، زۆربەی
کۆمپانیا گەورەکانی جیهان گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەڵوەشاندەوە و بەپێی بەدواداچونێکیش زیاتر 11 هەزار گەشت هەڵوەشاونەتەوە.
لە سەرەتای
جەنگەکەوە، هەریەک لە ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەکەیان بەرووی هەموو گەشتێکدا
داخست، پاشانیش عیراق تەواوی گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە و ئاسمانی وڵاتەکەی داخست.
لەلایەکی
دیکەوە، هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند:
بەهۆی داخستنی ئاسمانی قەتەر هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بەردەوام دەبێت.
هێڵی قەتەری هێشتا کاتی دەستپێکردنەوەی
گەشتەکانی دیارینەکردووە و پەیوەستی کردووە بە راگەیاندنی رەسمی دەسەڵاتی
فڕۆکەوانی شارستانی وڵاتەکەی و داواش لە گەشتیاران دەکات لە رێگەی ئەپەکانەوە
زانیاری وەربگرن.
هاوکات، هێڵی
ئاسمانی فەرەنسی" ئێر فرانس"،ڕایگەیاند:هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی بۆ
شارەکانی تەل ئەبيب، بەيروت، دوبەی و ریاز تا 5ی
مارسی ئەم مانگە درێژ دەکاتەوە، هۆکاری ئەم بڕیارەشی بۆ بەردەوامبوونی گرژییەکانی
ناوچەکە گێڕایەوە.
لەلایەکی دیکەوە،
هێڵە ئاسمانییە نیشتیمانییەکانی ئیمارات
کە فرۆکەوانی ئیمارات و فلای دوبەی لەخۆ دەگرێت، بۆ سێیەمین رۆژ گەشتەکانیان
هەڵوەشاندووە، بەشێوەیەک فرۆکەوانی
ئیمارات هەڵوەشاندنەوەکەی تا سێشەممە 3ی مارس درێژ کردووە، بەڵام فلای دوبەی خشتەی
گەشتەکانی بەپێی گۆڕانکارییەکان رێکدەخات و هێشتا هیچ کاتێکی بۆ دەستپێکردنەوەی
گەشتەکان دیاری نەکردووە.
تورکیاش لای
خۆیەوە، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران، عیراق، ئوردن، سوریا و لوبنان هەتا ڕۆژی هەینی هەڵوەشاندەوە، هەروەها بڕیاری دا، سەرجەم گەشتەکانی رۆژی سێشەممە
بۆ قەتەر، کوێت، بەحرەین و ئیمارات هەڵبوەشێنیتەوە.
لە هەمان
کاتدا، کۆمپانیای عالی ئیسرائیلی، ڕایگەیاند: هەموو
فڕۆکەکانی لە ناو خاکی ئیسرائیل گواستووەتەوە ، لەگەڵ داخستنی تەواوی ئاسمانی
ئیسرائیل بەرووی فڕۆکە شارستانییەکان.
بەپێی
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆل ستريت جورنال، زیاتر لە 11 هەزار گەشتی ئاسمانی
بەهۆی ململانێ و جەنگەوە راگیراون،کە کاریگەریی لەسەر نزیکەی 1.5 ملیۆن گەشتیار لە
سەرانسەری جیهاندا هەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
08:58 AM - 2026-03-06
ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
10:19 PM - 2026-03-05
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

