سەعدی پیرە: دروشمی سەرەکی یەکێتی مافی مرۆڤ و ئازادییە
کوردستان 05:35 PM - 2025-12-06
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە
پێشوازی سەعدی ئەحمەد پیرە لە هۆزان قادر
پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 6ی12ی2025 سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە هۆزان قادر سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێرانی کوردستان و هاوکات بەڕێوەبەری نووسینگەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری.
سەرەتا وەفدی میوان سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و تیشکیان خستەسەر کاروچالاکییەکانی رێکخراوەکەیان لەماوەی رابردوودا بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین و ئەو راپۆرتانەی لەبارەی رەوشی میدیا ساڵانە دەیخەنەڕوو بە ئامانجی فراوانترکردنی فەزای ئازادی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان، هاوکات ئاماژەیان بەو پەیوەندییانە کرد، لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە کاری رۆژنامەوانی و داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان هەن.
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە دەستخۆشی کارەکانی لێکردن و ئاماژەی بەبوونی ئەو جۆرە لە رێکخراو و چالاکییانە کرد بۆ کاری رۆژنامەوانی و ئازادی بیرو ڕا لە هەرێمی کوردستان ، تەئکیدیشی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جگە لە دەستخۆشیکردن، لە پشت بەستن بە پرەنسیپەکانی کارکردن و دروشمە سەرەکییەکانی یەکێتیی کە مافی مرۆڤ و ئازادیە، پشتگیری تەواوی لە سەربەخۆیی کاری رۆژنامەوانان و ئازادی ڕا دەربڕین و میدیای ئازاد دەکات بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کە تیایدا ئیتیکی پیشەی یانەی کاری رۆژنامەوانی پارێزراو بێت .
هەر لەو دیدارەدا سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بە تێڕوانینەکانی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال کرد کە هەمیشە شانازی بە مێژووی ڕۆژانی کاری ڕۆژنامەوانی خۆی دەکرد و پشتیوانێکی سەرسەختی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژمامەنووسانی ئازاد بوو، لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بە داکۆکیکەری هەموو ڕۆژنامەنووسان دەزانین و پشتیوانی کاری پیشەییانەیان دەکەین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
04:54 PM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
02:11 PM - 2026-03-09
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
02:01 PM - 2026-03-09
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09 -
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
عیراق 09:36 AM - 2026-03-09 -
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:11 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
جیهان 09:07 AM - 2026-03-09



.jpg)



دابەزێنە

