عیراق نیوه‌ی مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به دوو گوژمه نیوه‌ی ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوباتی خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و به‌هه‌ردوو گوژمه‌كه‌ش نزیكه‌ی 650 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم ناردووه، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی مووچه ده‌كات و ناتوانرێت مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی پێ دابه‌شبكرێت و چاوه‌ڕ‌وانده‌كرێت ئه‌مڕ‌ۆ گوژمه‌یه‌كی تریش بنێرێت، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای ته‌واوكردنی ته‌مویلی مووچه ده‌ستبه‌جێ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی بڕ‌یاربوو دوێنێ 8ی3ی2026 ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام له‌دوو راگه‌یه‌ندراوی جیادا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند: نیوه‌ڕ‌ۆی ڕ‌ۆژی ( 5 ی ئازاری 2026 ) بڕ‌ی (274 ) ملیار‌و ( 962) ملیۆن دینار وه‌ك به‌شێك له‌ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و دوانیوه‌ڕ‌ۆی رۆژی ( 8 ی ئازاری 2026) گوژمه‌یه‌كی تر به‌بڕ‌ی (365 ) ملیار‌و ( 702 ) ملیۆن دینار وه‌ك به‌شێكی تر له‌ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، خرانه‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق، به‌وپێیه‌ش ئه‌و بڕ‌ه پاره‌یه به‌شی دابه‌شكردنی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ناكات و چاوه‌ڕ‌وانده‌كرێت ئه‌مڕ‌ۆ ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوبات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه ته‌واوبكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌واوی پاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه ڕ‌استه‌وخۆ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌كه‌ین و خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق تایبه‌ت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا عیراق كورتهێنانی پاره‌ی كاشی هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق نه‌توانێت به یه‌ك گوژمه وه‌ك مانگه‌كانی پێشوو مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پێویستی به‌بڕ‌ی بڕ‌ی 931 ملیار و 257 ملیۆن دیناره.
هاوكات رۆژی 11ی2ی2026 له‌هه‌رێم ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له‌سویسرا ئیمزا ده‌كرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

