وتاری سەرۆک بافڵ: پشتیوانییکردنی پرۆسەی ئاشتی ئەرکێکی نیشتمانییە
کوردستان 02:34 PM - 2025-12-06
PUKMEDIA
دارا خەیلانی پەیامی سەرۆک بافڵ لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەخوێنێتەوە
پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی
و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ لەلایەن دارا خەیلانی نوێنەری سەرۆک بافڵ خوێندرایەوە
کە تیایدا رایگەیاند پشتیوانییکردنی یەکێتیی لە پرۆسەی ئاشتیی هەڵوێستێکی سیاسیی نییە
بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە بەرامبەر گەلی کورد.
لە پەیامەکەی سەرۆک بافڵدا هاتووە: ئێمە ئەزموونمان
کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە، کاتێک کە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی
گرنگیی و بایەخی ئاشتیی و سەقامگیریی، کە دەبنە بناغەی ژیانی شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران،
ناوچەکەمان لە دووڕیانێکدایە کە دینامیکە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکە و جیهان خەریکە
پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە.
ئاماژەبەوەشکراوە :ئەو بڕیارانەی لە ئێستادا دەیاندەین،
ئێستامان دیارییدەکات و شێوە دەداتە دەرفەتەکان و ئازادییەکانی نەوەکانی داهاتوو نەک
تەنیا بۆ کورد بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە ئەتنی و ئاینییەکان.
لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا ئەوەش هاتووە: یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، باوەڕی پتەو و نەگۆڕی بەوە هەبووە کە
توندوتیژیی دابەشبوونەکان قووڵدەکاتەوە و چارەسەر تەنیا لەڕێگەی دیالۆگی سیاسییەوە
بەدەستدێت.
لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە:ئەم بنەمایە پێناسەی رێبەرایەتی
مام جەلال دەکات ئەو کە ئازایەتی و ڕوونی لە ئامانج و پابەندیی بە ئاشتی، ساتی ناڕوون
و نادیاری هەستیاری بۆ دەرفەتی ئاشتەوایی گۆڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
04:54 PM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
02:11 PM - 2026-03-09
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
02:01 PM - 2026-03-09
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09 -
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
عیراق 09:36 AM - 2026-03-09 -
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:11 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
جیهان 09:07 AM - 2026-03-09



.jpg)



دابەزێنە

