شارەوانی سلێمانی کاندید و حزب و لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە
کوردستان 12:18 PM - 2025-12-06
PUKMEDIA
لێکردنەوەی پۆستەر
دوای نزیکەی مانگێک بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، هێشتا بەشێک لە ریکلام و پۆستەری کاندید و حزب و لایەنەکان لە
شەقامەکانی سلێمانی ماون و وتەبێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت: بڕێکی زۆر کەم ریکلام
و پۆستەر هێشتا لێنەکراونەتەوە و داوا دەکەین لێیانبکەنەوە.
زەردەشت رەفیق
لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: بەپێی بەدواداچوونەکانمان ژمارەیەکی زۆر کەم ریکلام و پۆستەری
کاندید و حزب و لایەنەکان هێشتا لە شەقامەکانی سلێمانی و قەزا و ناحییەکان
دەبینرێن و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە رەسمی داوا لە کاندید و لایەنەکان دەکەین
لێیان بکەنەوە.
راشیگەیاند:دەبێت دوای مانگێک بەسەر هەڵبژاردندا سەرجەم کاندید
و حزب و لایەنەکان ئەو ریکلام و پۆستەرانەی لە ماوەی بانگەشەدا هەڵیدەواسن لایبەرن،بەڵام
هێشتا ژمارەیەکی کەم ریکلام و پۆستەری بانگەشە هێشتا لانەبراون و سەرۆکایەتی
شارەوانیش وەک ئەرکی خۆی ئاگاداریان دەکاتەوە، کە ریکلام و پۆستەرەکانیان لاببەن.
ئاماژەی بەوەشدا
لە دوای ئاگادارکردنەوەمان هەر کاندید و حزب و لایەنێک ریکلام و پۆستەرەکانیان
لانەبەن، وەک سەرۆکایەتی شارەوانی لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئەو ریکلام و پۆستەرانە پێکدەهێنین
و لایاندەبەین و هاوکات تێچووی لێکردنەوەکان لە کاندید و حزب و لایەنەکان وەردەگرین.
هاوکات ئەمڕۆش لە پارێزگای کەرکوک لێکردنەوەی ریکلامی
شەقامەکان دەستیپێکرد و پارێزگاری کەرکوکیش رایگەیاند: پێویستە کاندید و حزب و
لایەنەکان لە ماوەی یەک مانگدا پۆستەرەکانیان لێبکەنەوە، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا
سزادەدرێن.
رۆژی
11ی11ی2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا و سەرجەم لیست و
کاندید و حزبەکان نزیکەی چل رۆژ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن بانگەشەیان
دەستپێکرد، بەڵام پێویستە لە دوای هەڵبژاردن کە ماوەی مانگێکیان بۆ دیاریکراوە
ریکلام و پۆستەرەکانیان لێبکەنەوە، هەر کاندید و حزب و لایەنێکیش ریکلام و
پۆستەرەکانیان لێنەکاتەوە رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
04:54 PM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
02:11 PM - 2026-03-09
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
02:01 PM - 2026-03-09
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09 -
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
عیراق 09:36 AM - 2026-03-09 -
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:11 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
جیهان 09:07 AM - 2026-03-09



.jpg)



دابەزێنە

