سەعدی پیرە: موخریجی سیناریۆکەی ئەمجارەیان باش نەبوو
کوردستان 10:20 AM - 2025-12-05
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەندامێکی مەکتەبى سیاسیی یەکێتى لەبارەی تۆمەتبارکردنی نێچیرڤان عیسا کە بە (نێچیرڤان هەرکی) ناسراوە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە رایدەگەیەنێت: تۆمەتبارکردنى نێچیرڤان هەرکی تۆڵەکردنەوەیە و باجى کاندیدبوونی لەسەر لیستی یەکێتی پێدەدەن، ئێمە کلیپی لەو جۆرەمان زۆر بینیوە، لەگەڵ ئەوەی بەزۆر دانپێدانان بە دەستگیرکراوەکان کارێکی باش نییە و خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، هەرکییەکانیش دەمێکە ناڕازین.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: ئێمە کلیپی لەو جۆرەمان زۆر بینیوە، لەگەڵ ئەوەی بەزۆر دانپێدانان بە دەستگیرکراوەکان کارێکی باش نییە و خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، هەرکییەکانیش دەمێکە ناڕازین.
جیهان رێز لەهەرێم دەگرێت
راشیگەیاند: هەرکییەکان کاتێک بیانەوێت لەسەر شتێک بەرگری بکەن هەموویان هەرکین و پەیوەندی بە وەستان لە دژی حزبێک نییە، ئەو برادەرانەش ئەگەر بیانەوێت ترەمپ تێبگەیەنن کە نێچیرڤان هەرکی مەترسییەکی گەورەیە و عیراق تێبگەیەنن کە دژی عیراقە و هەرێم تێبگەیەنن کە چاوی بە سەرکەوتنی هەرێم و کارەبای بەردەوام هەڵنایەت و کێشەی گەورە دروست دەکات، ئەوە کلیپێکی بێ ناوەڕۆک و تەواو بێ مانایە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە هەرێم لەقۆناغێکین جیهان رێزمان لێدەگرێت و زیندووکردنەوەی ئەم جۆرە کلتورە بەناوی دانپێدانان کارێکی باش نییە، بۆیە نابێت یەکێتی قبوڵی بکات، هاوکات هەرکییەکان خەڵکی باشن و خاوەنی بیروباوەڕی عەشایەریی خۆیانن بۆ بەکاریاندەهێنن؟ بهێڵن وەک خۆیان بژین و بیروباوەڕی خۆیان جێبەجێبکەن، هاوکات نێچیرڤان کەسێکی گرنگە لەناو هەرکییەکان و ئەوەی بەرامبەری کراوە شەڕە دژی هەرکییەکان و بە ئاسانیش تێناپەڕێت.
موخریجەکەی باش نەبووە
راشیگەیاند: بەهۆی کێشەکانی نێوانمانەو پارتی رروداوەکان پەیوەست دەکات بە یەکێتییەوە و ئەوەشی عەقڵی نەیبڕێت چەندین تۆمەتی بۆ دروستدەکات، هەرچەندە پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان نابەسترێتەوە بە رووداوێکی دیاریکراوەوە و ئەو دانپێدانانە بەزۆرەش غەدرێکی گەورەیە و ئەمە یەکەم جار نییە فلمی لەو جۆرە دروستدەکەن و ئەو جۆرە فلمانە لەناویاندا هەر هەیە، بەڵام ئەمەی ئەمجارە موخریجەکەی باش نەبوو .
تۆڵەی کاندیدبوونی لەسەر لیستی یەکێتی لێدەکرێتەوە
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتیشی: تۆمەتبارکردنى نێچیرڤان هەرکى، وەک ئەنجامدەرى سەرەکیى گرژییەکان، تۆڵەکردنەوەیە لە خۆکاندیدکردنى لە کەڵەک، لەسەر لیستى یەکێتى نەک لەسەر لیستى پارتى و لەناویاندا عەقڵییەتێک دروستبووە، هەرکەسێک جنێو بە یەکێتى بدات ئەستێرەى گەش دەبێت، ئێستا گرووپێک هەیە نانى ئەوە دەخۆن، بەڵام زۆر درێژە ناکێشێت و لە قوڕگیان گیردەبێت و بە پێویستی دەزانێت، لە هەڵمەتى هەڵبژاردن بێنە دەرەوە و ئەو جۆرە دەنگە نەشازانە لە سەرەکییەوە بکوژێنرێنەوە
کاتی پێکهێنانی حکومەتە و نەرمی هەیە
سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەى کۆبوونەوەى یەکێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند: کاتى گفتوگۆ و پێکهێنانى حکومەتە و جۆرێک لە نەرمى هەیە، نابێت بۆ تێکدانى ئەو بابەتە، سیناریۆی جۆراوجۆر بدۆزرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
04:54 PM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
02:11 PM - 2026-03-09
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
02:01 PM - 2026-03-09
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09 -
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
عیراق 09:36 AM - 2026-03-09 -
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:11 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
جیهان 09:07 AM - 2026-03-09



.jpg)



دابەزێنە

