جەوهەر ئاغاى هەرکى: بە ئەشکەنجە و ئازاردان ناتوانن بڕوا بەخەڵک بهێنن
کوردستان 09:00 PM - 2025-12-04
نوسینگەی سەرۆک مەرجەعی هەرکیان
سەرۆک مەرجەعی هەرکیان جەوهەر محێدین ئاغا هەرکی
نوسینگەی سەرۆک
مەرجەعی هەرکیان جەوهەر محێدین ئاغا هەرکی، ئەمڕۆ 4ى12ى2025 روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: داوا لە
رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکەین بۆ راستی و دروستی درۆکانی دەزگای
پاراستن داوای بەڵگەی پێویست بکەن، نەک باوەڕ بە چەواشەکاریەکانیان بکەن، هەر دادگایەکی
نێودەوڵەتی بێلایەن هەبێت، ئامادەین بێینە دادگا با هەموو خەڵکی کوردستان بزانێت کێ
لەسەر حەقە، هەموو جیهانیش بزانێت کە هێنانە سەرشاشەی گەنجێکی هەرکی و ئەوەی
ناچارکراوە بیڵێت، هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە.
دەقى
روونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک
بۆ ڕای گشتی
سەبارەت بە درۆ و ناڕاستی دەزگا بەدناوەکەی پاراستنی پارتی، لێرەوە
سەرلەبەری ئەو تۆمەت و چەواشەکاریانە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین، تۆمەت و چەواشەکاریەکانی
دەزگای پاراستنی پارتی ناتوانێت ڕووی ڕەشی خیانەتەکانیان و فرۆشتنی خاک و کوشتنی ڕۆڵەی
کورد سپی بکەنەوە، هەر لێرەوە پێیان دەلێین بە ئەشکەنجەدان و ئازاردانی تاکی کورد
و هێنانیان بۆ سەر شاشەی تەلەفیزیۆن و هەڵبەستنی درۆ و بوختان، ناتوانن بڕوا بە خەڵکی
کوردستان بهێنن، چونکە گەلی کورد ئاشنا و شارەزای پیلان و درۆکانیانە.
هەر لێرەوە بەخەلکی
کوردستان ڕادەگەیەنین، کە سەرانی ئێوەن دامودەزگاکانی دەوڵەت بە بەرژەوەندی خۆتان
و کوڕ و نەوەی نەوەکانتان بەکاردەهێنن هەرکاتێک ترستان لێ بنیشێت.
مێژوی ئێمەش شاهیدی
دەدات، لەدەست پێکی شەڕی داعش ئێمە و ڕۆڵەی هەرکیان بوین بەگیانی خۆمان بەرگریمان
لەدام و دەزگاکانی دەولەت کرد ، ئێوەش بێ شەرمانە لەبەردەم تیڤی دەتان گوت "ڕاکردنیش
دەبێت".
داوا لە رێکخراوە
نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکەین بۆ ڕاستی و دروستی درۆکانی دەزگای پاراستن داوای
بەڵگەی پێویست بکەن نەک باوەڕ بە چەواشەکاریەکانیان بکەن ، هەردادگایەکی نیودەوڵەتی
بێلایەن هەبێت ئامادەین بێینە دادگا با هەموو خەلکی کوردستان بزانێت کێ لەسەر حەقە،
هەموو جیهانیش بزانێت کە هێنانە سەرشاشەی گەنجێکی هەرکی و ئەوەی ناچارکراوە بیڵێت،
هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە.
هەموو لایەکیش
دلنیا دەکەینەوە کە ئەم بابەتەی دەزگای پاراستن بۆ ناکۆکی زیاتر نێو ماڵی هەرکیانە .
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی
هەرکیان
چیایی چارچەل هیچ
کات نزم نابێت و هەر بەبەرزی دەمێنێتەوە
شەرمەزاری بۆ
ناحەزانی هەرکی و هەرکیاتی
نوسینگەی سەروک
مەرجەعی هەرکیان
جەوهەرمحی الدین
ئاغاهەرکی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
04:54 PM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
02:11 PM - 2026-03-09
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
02:01 PM - 2026-03-09
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09 -
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
عیراق 09:36 AM - 2026-03-09 -
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:11 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
جیهان 09:07 AM - 2026-03-09



.jpg)



دابەزێنە

