دانیشتوانی گوندی لاجان مه‌رجیان هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان
کوردستان 10:02 AM - 2025-12-02
کوردسات نیوز
دانیشتوانی لاجان خێمە هەڵدەدەن
دوای ئه‌وه دانیشتوانی گوندی لاجان ناچار كران ماڵ و حاڵی
خۆیان جێبهێڵن و گونده‌گه‌یان پێچۆڵ بكه‌ن، له‌ئێستادا به مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه
ئه‌منییه‌كان و ئازادكردنی ده‌ستگیر كراوه‌كان ده‌گه‌ڕ‌ێنه‌وه بۆ گونده‌كه‌یان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی لاجان به‌هۆی فشاری هێزه ئه‌منییه‌كان
گونده‌كه‌یان چۆڵكرد‌و له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌یان شه‌وی رابردوو مانه‌وه، له‌ئێستادا
به‌پێی رێككه‌وتنێك گوندنشینان به‌مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گونده‌كه
و ئازادكردنی سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ده‌گه‌ڕ‌ێنه‌وه بۆ
گونده‌كه‌یان.
له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا دانیشتووانی گوندی لاجان
له‌سنووری هه‌ولێر بۆ داواكردنی هه‌لیكار و دامه‌زراندن، له‌به‌رده‌م پاڵاوگه‌ی
لاناز كه پاڵاوگه‌كه خاوه‌ندارێتی بۆ به‌رپرسێكی باڵای پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه
گردبوونه‌وه، دواتر گردبوونه‌وه‌كه گرژی لێكه‌وته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان
خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر و پاسه‌وانه‌كانی پاڵاوگه‌ی لاناز
دروستبوو، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراو 12 دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
چه‌ندین هاووڵاتی گونده‌كه‌ش ده‌ستگیركراون و هێشتا ئازاد نه‌كراون.
هاوکات، شەوی رابردوو دانیشتوانی قەزای خەبات لە
سنوری پارێزگای هەولێر بۆ پشتگیری لە هاووڵاتیانی گوندی لاجان خۆپیشاندانیان
سازکرد و دواتریش گرژییەکان زیادی کرد
دانیشتوانی
خەبات رایانگەیاند: تاوان دژی دانیشتوانی گوندی لاجان ئەنجامدراوە و ئەوەی ئێستا
دەگوزەرێت لەو سنورە ئەنفالە.
دەشڵێن:
چیتر توانای بەرگەگرتنی ئەو هەموو زوڵمەیان نەماوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چه‌مچه‌ماڵ: 120 هه‌زار دۆلار‌و نزیكه‌ی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
10:24 AM - 2025-12-16
دواين ئاماری زیانى شەپۆلى باران و لافاوەکە بڵاوکرایەوە
08:38 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16






.jpg)
دابەزێنە

