تەواوی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی هەرێم کرا
کوردستان 12:27 PM - 2026-03-09
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی
وەزارەتی دارایی و عیراق بە سێ گوژمە
تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی نارد، وەزارەتی دارایی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: وەزارەتی دارایی
عیراق 16 ملیارو 107 ملیۆن و 800 و 81هەزار
دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات نەناردووە، دەشڵێت: کەمێکی تر خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکەینەوە.
سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو دوێنێ 8ی3ی2026 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت،
بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق بە سێ گوژمە تەواوی
تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد و ئەمڕۆش لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی
دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی دووشەممە بڕی ( 295 )
ملیارو ( 405 ) ملیۆن دینار وەک دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی
فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی
دارایی و ئابووری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاند: دوای تەواوکردنی رێککارەکان
ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکەین و خشتەی دابەشکردنی مووچە
بڵاودەکەینەوە.
هەر لەڕاگەیەندراوەکە وەزارەتی دارایی هەرێم لە تێبینییەکدا
رایگەیاند:
بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی ( 16،107،881،000 )
شانزە ملیارو سەدو حەوت ملیۆن و هەشت سەدو هەشتاو یەک هەزار دیناری لە تەمویلی
مووچەی مانگی شوبات نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی
خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، هاوکات بەداخەوە بڕی ئەو ( 36،360،864،000 )
دینارەشی خەرج نەکردووەتەوە کە مانگی ڕابردوو لە تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی
دووەمی ئەمساڵی بڕیبوو کە شایستەی ساڵی ڕابردووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و
کەمئەندامانی سەنگەر بوو، سەرەڕای ئەوەی لەڕێی نوسراوی رەسمیی و ناردنی تیمی
تەکنیکیەوە ڕونکردنەوەی پێویستیشمان پێدابوون و داوای خەرجکردنی ئەو شایستانەمان
کردبوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ
دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە بڕی بڕی 931 ملیار و 257
ملیۆن دینارە.
هاوکات رۆژی 11ی2ی2026 لەهەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی
کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراو ماوەی سێ رۆژی
خایاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا لهسویسرا ئیمزا دهكرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

