كاروان ئەنوەر: ئەمجارەش ھەندێك میدیا لە روماڵی تاواندا ئیكمال بوون
کوردستان 03:21 PM - 2025-09-23
PUKMEDIA
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان
سەرەڕای ئەوەی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پاراستنی رێڕەوی لێكۆڵینەوە یاساییەكان، بە گشتاندنێك رووماڵی تاوانی قەدەغە كرد، كەچی ھەر شەوی رابردوو لە بڵاوكردنەوەی ھەواڵی تاوانێك لە گەرمیان چەند كەناڵێك پێش دەزگا پەیوەندیدارەكان كەوتن و بۆچوون و شیكارو شیكردنەوەی خۆیان لەبارەی تاوانەكە بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: ئەمجارەش ھەندێك میدیا لە روماڵی تاواندا ئیكمال بوون و پابەندی رێنماییەكان نەبوون.
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بڵاوكردنەوەی ھەواڵی تاوانەكەی گەرمیان لەلایەن چەند كەناڵێك و شیكاری خۆیان بۆ تاوانەكە، لە كاتێكدایە گشتاندنەكەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاشكرا دەڵێت: "لەمەودوا رێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی رووداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و روماڵی بكەن"، كەچی ئەو كەناڵانە پابەند نەبوون و پێش دەزگا پەیوەندیدارەكان كەوتن و ئەمجارەش لە روماڵی تاواندا ئیكمال بوون.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لەبارەی گشتاندنەكەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە جەخت دەكاتەوە: لە گشتاندنەكەدا داواكراوە بۆ پاراستنی رێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی رووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، رێگە نەدرێت روماڵی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە رێرەوی لێكۆڵینەوە یاساییەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ، بەڵام بە داخەوە لە دوێنێوە چەند كەناڵێك بەم گشتاندن و رێنماییانەوە پابەند نەبوون و ھەر وەك جاران پێش پۆلیس و ھێزەكانی ناوخۆ شیكردنەوەكانی خۆیان پەخش كرد، لە كاتێكدا ھیچ نووسراوێك یان لێدوانێكی رەسمی لەسەر ئەو تاوانە بڵاو نەكراوەتەوە.
شەوی رابردوو 22 ی 9ی 2025، ئەكبەر حاجی رۆستەم، كەسایەتی دیاری گەرمیان كوژرا و هەندێك لە كەناڵ و میدیاكان پێش پۆلیس و ھێزەكانی ناوخۆ، شیكردنەوەكانی خۆیان پەخش كرد و شیكاری رووداوەكەیان بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی 18 ی 9ی 2025، حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كە ئاڕاستەی گشت وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت كراوە، بۆ پاراستنی رێرەوی لیكۆڵینەوە یاساییەكان رووماڵی تاوان قەدەغە دەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

