بۆ پاراستنی رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان ر‌ووماڵی تاوان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
کوردستان 01:56 PM - 2025-09-18
میدیاکان
لێکۆڵینەوە لە تاوان
حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: به‌پێی گشتاندنێكی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه
ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كراوه، بۆ پاراستنی رێره‌وی لیكۆڵینه‌وه
یاساییه‌كان ر‌ووماڵی تاوان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئاماژەبەوەدراوە: به‌پێی گشتاندنێكی سه‌رۆكایه‌تیی
دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت
كراوه، له‌مه‌ودوا ر‌ێگه به هیچ كه‌ناڵ و په‌ڕ‌ه‌ی تۆڕ‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نادرێت،
دیمه‌ن و ڤیدیۆی ر‌ووداوی تاوان و تۆمه‌تباران و شوێن و كاتی تاوانه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه
و ر‌ووماڵی بكه‌ن.
هەر لە
راگەیەنراوەکەشدا ئەوە هاتووە:ئه‌م گشتاندنه له‌سه‌ر بنه‌مای
داواكارییه‌كی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه
تێیدا داوای كردووه، بۆ پاراستنی رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه و لایه‌نی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی
ژیانی خه‌ڵك و نه‌قۆستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان بۆ دووبه‌ره‌كیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ر‌ێگه‌نه‌درێت
ر‌ووماڵی ر‌استه‌وخۆ و ناڕ‌استه‌وخۆی تاوان و تۆمه‌تباران بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو
سه‌لامه‌تیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمه‌ڵگه، رێزگرتن له رێره‌وی لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان
و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.
ئەمەش لە
کاتێکدایە لە ماوەى 9 مانگى رابردوو بۆردى راگەیاندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
بە هیچ شێوەیەک رووماڵى راستەوخۆى تاوانەکانى نەکردووە و وەک ئیتیکى کارى
رۆژنامەوانى پابەندى پرنسیپە رۆژنامەوانییەکان بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

