د.لەتیف رەشید پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئەرمینیا دەکات
عیراق 09:25 AM - 2025-09-23
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عیراق
کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆککۆماری ئەرمەنستان
لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، رۆژی دووشەممە 22-9-2025 لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە نیویۆرک پێشوازیکرد لە ڤاهاغان خاچاتووریان سەرۆککۆماری ئەرمەنستان.
هاوکات، لە دیدارێکدا پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکاری لە بوارەکانی ئابووری، رۆشنبیری و خوێندنی باڵا تاوتوێکرا و سەرۆککۆماری عیراق جەختیکردەوە لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و هەماهەنگی لە کۆڕبەندییە نێودەوڵەتییەکان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاری کۆبوونەوەکانی کۆمەڵی گشتی و دەرئەنجامەکانی کرا، هەروەها بارودۆخی ئێستای نێودەوڵەتی تاوتوێکرا و هەردوو سەرۆک بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کەڕووبەڕوی کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، لەوانە پەرەسەندنی گرژی نێودەوڵەتی و قەیرانی ئاسایشی خۆراک و وزە، کێشەکانی کۆچ و گۆڕانی کەشوهەوا ، هاوکات جەختیشیانکردەوە لە سەر رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەرخستنی پرەنسیپی وتووێژ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە پشتیوانیکردن لە هەوڵی فرەلایەن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگی جیهانیی و پەرەپێدانی هاودەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر قەیرانە ئەمنیی و مرۆیی و ئابوورییەکان دووپاتکردەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د . ساڵح حسناوی وەزیری تەندروستی و. د.کامیل دولەیمی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و د. خالید یەعقووبی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای هەردوولا ئامادەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
09:22 AM - 2026-03-10
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
11:05 PM - 2026-03-09
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
ئابوری 02:01 PM - 2026-03-09 -
تەواوی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی هەرێم کرا
کوردستان 12:27 PM - 2026-03-09 -
دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم
کوردستان 11:44 AM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

