یەکلایی کردنەوەی مووچە و داهاتی نانەوتی لە چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەتدایە
کوردستان 08:41 PM - 2025-09-18
PUKMEDIA
لۆگۆی ئەنجومەنی دەوڵەت
ئەنجوومەنی دەوڵەت دوای سێ کۆبوونەوە هێشتا کارەکانیان لەبارەی
بڕیاردان لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆتایی نەهاتووە و هەرێمی کوردستانیش بۆ
ناردنی داهاتی نانەوتی چاوەڕوانی یەکلایی بوونەوەی ئەو پرسە دەکات.
کارەکانی ئەنجومەنی دەوڵەت بەپێی یاسا کارپێکراوەکان بە نهێنی
دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دەگەنە بڕیاری کۆتایی ئەوکاتە دەتوانن ناوەڕۆکەکەی بە
رەسمی ئاشکرا بکەن، بۆ پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم هێشتا بڕیاری کۆتاییان نەداوە و
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت نوێنەری هەرێم ئامادە نەبووە، بۆیە بڕیاریان نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەگەر
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی نائاسایی بکات،ئەگەری
هەیە بڕیار لە چارەنووسی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دیکەی ئەمساڵیش بدات،
ئەگەر ئەو کۆبوونەوە نائاساییە نەبێت، ئەوا چاوەڕوان دەکرێت، لە رۆژی سێشەممەی
هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئاساییدا بڕیار لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان دەدرێت و چارەنوسی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران یەکلایی دەکرێتەوە.
هەر پەیوەست بە داهاتی نانەوتی، حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم لە
لێکتێگەیشتنی نێوانیان، بڕیاردراوە مانگانە هەرێم 120 ملیار دینار رەوانە بکات،
بەڵام ئێستا کێشە لە داهاتی فیدڕاڵی و نافیدڕاڵی هەیە،بەشێوەیەک هەولێر ئامادەیی
دەربڕیوە 50%ـى داهاتى نانەوتیی فیدراڵیى رەوانەى بەغداد بکات و 100٪ داهاتى باج
بۆ ناوخۆى هەرێمى کوردستان بێت، بەڵام بەغداد داواى 50%ـى کۆى گشتیى داهاتى
نانەوتیى هەرێمى کوردستان دەکات.
هەر پەیوەست بە ناردنی داهاتی نانەوتی و
بۆسەر هەژماری دارایی عیراق، حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕێى
یەکلابوونەوەى پرسى داهاتى نانەوتییە و هیچ بڕێکى داهاتى نانەوتیی رەوانەى بەغدا
ناکات تاوەکو رێککەوتنى لەسەر دەکرێت و ئەنجوومەنی دەوڵەت تێبینیی خۆی دەدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 9ی9ی2025، ئەنجوومەنى
وەزیرانى عیراق پرسى داهاتى نانەوتیی هەرێمى کوردستانی ئاڕاستەى ئەنجوومەنى دەوڵەت
کرد، کە ئەنجوومەنێکى راوێژکارییە و لەرووى یاساییەوە راپۆرتى خۆى ئامادە دەکات و
رەوانەى بەشى یاسایى ئەمینداریەتیى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عیراقى دەکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
09:02 AM - 2026-03-10 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
09:46 AM - 2026-03-10
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
09:22 AM - 2026-03-10
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
11:05 PM - 2026-03-09
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
ئابوری 02:01 PM - 2026-03-09 -
تەواوی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی هەرێم کرا
کوردستان 12:27 PM - 2026-03-09 -
دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم
کوردستان 11:44 AM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

