شارەزایەکی ئابوری: بەرزبوونەوەی بەهای دینار پەیوەندی بە یەدەگی زێڕەوە نیە
کوردستان 02:44 PM - 2025-08-06
PUKMEDIA
زێڕ و دراوی عیراقی
ماوەیەی زیاتر لە
مانگێکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق رووی
لە بەرزبوونەوەیە، شارەزایەکی ئابوریش
رایدەگەیەنێت:" پەیوەندی بە یەدەگی زێڕەوە نیە و هۆکاری دیکەی
هەیە".
گوڵاڵە سدیق پسپۆری
ئابوری بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" لە ماوەی
رابردوودا کە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، عیراق یەکێک بوو
لەو وڵاتانەی کە زێڕێکی زۆری کڕی، لە ئێستادا یەدەگی زێڕی عیراق بەرێژەیەکی زۆر
بەرزبووەتەوە".
پەیوەست بە پەیوەندی لە نێوان
بەرزبوونەوەی بەهای دینار و یەدەگی زێڕ، ئاماژەی بەوەکرد:"هەبوونی زێڕ بۆ هەر
وڵاتێک زۆر پێویستە و پاڵپشتییەکی باشە بۆ بەهێزی ئابوری وڵات، بەڵام ئەمە واتای
ئەوە نیە کە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە، لە راستیدا بەرزبوونەوەی
بەهای دینار پەیوەندی بە لایەنی ئابورییەوە نیە، چونکە کاتێک بەهای دراوی ئەو
وڵاتە بەرزدەبێتەوە، کە ئابورییەکەی گەشەی زۆری کردبێت، بەڵام وەک دەزانین لە
عیراق و هەرێمی کوردستان کە حکومەت پشتی پێدەبەستێت نەوتە، بۆیە ئەگەر سبەی جەنگێک
رووبدات یان بازاڕی نەوت ناسەقامگیر بێت، ئەوە عیراق بەرگەری هیچ جەنگێک ناگرێت و
دراوەکەشی توشی داتەپین دەبێتەوە".
ئەو پسپۆڕە روونیشی کردەوە؛ بەرزبوونەوەی بەهای
دینار بەرامبەر بە دۆلار لەسەر ئاستی تاکدا باشە، هەرچەندە رەنگدانەوەیەکی ئەوتۆی
نەبووە،چونکە گۆڕانکاری لە نرخەکاندا نەکردووە، بەڵام لەسەر ئاستی دەوڵەتدا عیراق
زەرەرمەند دەبێت،چونکە عیراق مانگانە پێویستی بەبڕێکی زۆر بە دۆلار هەیە، بۆ ئەوەی
بیخاتە بازاڕەوە و مووچەی فەرمانبەرانی پێدابین بکات.
گوڵاڵە سدیق لە بارەی
هۆکاری راستەقینەی بەرزبوونەوەی بەهای دینار، روونی کردەوە؛پەیوەندی بە
هەڵبژاردنەکانەوە هەیە کە محەمەد شیاع سودانی بەڵێنی داوە بەهای دینار نزیک بکاتەوە
لە نرخی رەسمی، بۆیە بەرزبوونەوەی بەهای دینار پەیوەندی بە یەدەگی زێڕەوە نیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیسی هەڵەبجە سێ تۆمەتباری دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکات
06:09 PM - 2026-03-10 -
ئەمریکا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات
01:09 PM - 2026-03-10 -
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2026-03-10 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
10:34 AM - 2026-03-10
ئەمانەش ببینە
ڕفعەت عەبدوڵا: شانازی بەجلی کوردی و بەها بەرزەکانی کوردەوارییەوە دەکەین
03:18 PM - 2026-03-10
خێرە زەنگی مەترسی تەنها بۆ شاری سلێمانی لێ دەدەن؟
12:48 PM - 2026-03-10
دەروازە سنورییەکانی ئێران بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
12:29 PM - 2026-03-10
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
10:09 AM - 2026-03-10
زۆرترین خوێنراو
-
رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
کوردستان 10:09 AM - 2026-03-10 -
لەهەرێم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد
کوردستان 09:46 AM - 2026-03-10 -
رۆژی جلی کوردی رۆژی یەکسانی و خاکێتی و خاکەڕایی
بیروڕا 09:23 AM - 2026-03-10 -
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
جیهان 09:22 AM - 2026-03-10 -
یادی 35 ساڵەی راپەڕین... چەندین ناوچەی دیکە ئازاد کران
کوردستان 09:02 AM - 2026-03-10 -
بێ کارەبایی ئامێرەکانی راکێشانی پارە دەکوژێنێتەوە
کوردستان 11:05 PM - 2026-03-09 -
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:33 PM - 2026-03-09







دابەزێنە

