پسپۆڕێکی ئابوری: کەمکردنەوەی خەرجییەکان؛ گەشەی ئابوری لێدەکەوێتەوە
عیراق 02:45 PM - 2025-08-04
میدیاکان
بانکی ناوەندی عیراق
بانکی ناوەندی عیراق
ئاشکرای کرد خەرجی گشتی لە مانگی نیسانی رابردوودا کەمی کردووە و قەرزی ناوخۆیش جێگیرە،
شارەزایەکی ئابوریش رایدەگەیەنێت:" کەمکردنەوەی خەرجییەکان بۆ سەقامگیری دارایی گرنگە".
دابەزینی خەرجی گشتی:
بانکی ناوەندی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە:"
خەرجی گشتی لە مانگی نیساندا 9 ترلیۆن و 490 ملیار دینارە، کە بەرێژەی 6.69%
بەراورد بە مانگی ئازار کەمی کردووە، کە لەو مانگەدا گەیشتبووە 10 تریلیۆن و 179
ملیار دینار".
لە بارەی کەمبوونەوەی
خەرجییەکانەوە، د. خالید حەیدەر شارەزای ئابوری بە PUKMEDIA ی راگەیاند؛ کەمبوونەوەی خەرجی گشتی
ئاماژەیەکی باشی کارەکانی حکومەتە، کە توانیویەتی خەرجییەکان بەبێ زیادەڕەوی
کەمبکاتەوە.
دەشڵێت:"
رێکخستنی خەرجییەکان هۆکارێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنان، ئەمە جگە لەوەی
هاوسەنگی لەنێوان داهات و خەرجییەکان دێنێتە کایەوە".
جێگیر بوونی قەرزی ناوخۆیی
پەیوەست بە قەرزی گشتی،راپۆرتەکەی بانکی ناوەندی
روونیکردووەتەوە قەرزی ناوخۆیی لە مانگی نیساندا 58 تریلیۆن و 540 ملیار دینار بووە،
کە بەراورد بە مانگی ئازار جێگیر بووە و هەڵکشانی بەخۆیەوە نەبینیوە.
د. خالید لەو
بارەیەوە دووپاتی کردەوە:" جێگیر بوونی قەرزی ناوخۆیی، پابەندبوونی حکومەت بە
پابەندییەکانی بودجەی گشتی دەردەخات، کە بەشێوەیەک کاریکردووە بۆ پارەدارکردنی
فەرمانگەکان ناچار نەبووە قەرزی ناوخۆیی بکات".
زیادکردنی بەرهەمی نەوت لەگەڵ ئۆپیک پڵەس
لەلایەکی
دیکەوە، رێکخراوی ئۆپیگ پڵەس لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەدا رەزامەندی نیشاندا بە لابردنی
بریاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هاوکات رەزامەندیش نیشاندرا کە بڕی بەرهەمهێنانی
نەوتی عیراق زیاد بکرێت و لە مانگی ئەیلولەوە بڕەکەی بگەیەندرێتە 4 ملیۆن و 220
هەزار بەرمیلی رۆژانە.
ئەو پسپۆڕە ئابووریە ئاماژەی بەوەشکرد" زیادکردنی
بڕی بەرهەمی نەوت، کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر داهاتی گشتی وڵات، هەروەها
هۆکارێکیش دەبێت کە حکومەت بتوانێت پرۆژەی زیاتر جێبەجێ بکات".
روونیشی
کردەوە:" پشت بەستن بە یەکسەرچاوە نابێتە هۆی داهاتی بەردەوام، گرنگە داهاتی
گشتی زیادبکرێت، جا ئەو داهاتە حکومی بێت یان کەرتی گشتی، چونکە زیادبوونی
ئاماژەیەکە بۆ گەشەی ئابوری".
لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغدا
د. خالید ئاماژەی
بەوەشکرد:" رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رێگەی بە عیراق داوە بڕی بەرهەم زیاد بکرێت،
ئەوەش هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان عیراق و هەرێم جێبەجێ بکرێت،
بەتایبەت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەرێگای بەندەری جەیهانەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرای
کرد، بڕی هەناردەی نەوت لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 882 هەزار و
613 بەرمیل، کە داهاتەکەی زیاتر بووە لە 6 ملیار و 698 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە لە بارەی لافاوەکەی ئەمڕۆ
10:59 PM - 2025-12-09 -
سەرۆکایەتی کۆمار:لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن
09:53 PM - 2025-12-09 -
قوباد تاڵهبانی: یهكێتی كاندیدی بۆ پۆستی سهرۆككۆمار دهبێت
01:02 PM - 2025-12-09 -
مانگی ڕابردوو 655 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ ئەنجامدراوە
11:45 AM - 2025-12-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:55 PM - 2025-12-09 سەرۆک بافڵ: دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە خزمەتی هاوڵاتییان بکەن
مەکتەبی سیاسی: بە کاری پێکەوەیی و بەزوویی کۆنترۆڵی زیانەکانی لافاوەکە بکرێن
09:17 PM - 2025-12-09
ڕفعەت عەبدوڵا: مەڵبەندەکان رووی گەشی یەکێتین
04:34 PM - 2025-12-09
باڵیۆز د. محەمەد سابیر پۆستێكی گرنگی جیهانی وەردەگرێت
03:12 PM - 2025-12-09
پەیامنێرانی بێسنوور: ئەمساڵ 67 رۆژنامەنوس کوژراون
01:07 PM - 2025-12-09
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: مەڵبەندەکان رووی گەشی یەکێتین
کوردستان 04:34 PM - 2025-12-09 -
باڵیۆز د. محەمەد سابیر پۆستێكی گرنگی جیهانی وەردەگرێت
کوردستان 03:12 PM - 2025-12-09 -
سەرۆككۆمار: عیراق رۆڵی لەدانانی بناغەی گفتوگۆی بنیاتنەری نێوان گەلاندا هەیە
عیراق 02:27 PM - 2025-12-09 -
پەیامنێرانی بێسنوور: ئەمساڵ 67 رۆژنامەنوس کوژراون
جیهان 01:07 PM - 2025-12-09 -
قوباد تاڵهبانی: یهكێتی كاندیدی بۆ پۆستی سهرۆككۆمار دهبێت
کوردستان 01:02 PM - 2025-12-09 -
مانگی ڕابردوو 655 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ ئەنجامدراوە
کوردستان 11:45 AM - 2025-12-09 -
قوباد تاڵەبانی: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و کارسازییە
کوردستان 10:57 AM - 2025-12-09 -
بارانبارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:26 AM - 2025-12-09




.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

