کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی بەهمەن حسێن دەردەبڕێت
پرسەنامە 03:54 PM - 2025-05-16
PUKMEDIA
پرسەنامە
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، بۆ کۆچی دوایی بەهمەن حسێن، پرسەنامەیەک ئاراستەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بنەماڵەکەیان دەکات،کە ئەمە دەقەکەیەتی:
برای بەڕێزم کاک بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هاوڕێیان لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری کاک بەهمەن حسێن
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو کەسایەتی دیار (بەهمەن حسێن) بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاک بەهمەن حسێن لە خەباتی شاخ وەک پێشمەرگەو لەدوای راپەڕین وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە کابینەی دووەم و وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەمیشە چالاکانەو دڵسۆزانە کاری کردووەو خزمەتی کردووە، رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووەو بەرپرسانە مامەڵەی کردووەو جێپەنجەی بەکارەکانەوە دیار بووە.
بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرەی گەلەکەمان، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی هاوڕێیانمان لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
04:54 PM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
02:11 PM - 2026-03-09
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
02:01 PM - 2026-03-09
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09 -
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
عیراق 09:36 AM - 2026-03-09 -
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:11 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
جیهان 09:07 AM - 2026-03-09



.jpg)



دابەزێنە

