ستران عەبدوڵڵا: ئەوانەی دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەن شەرمەزارییان هەتا هەتاییە
کوردستان 09:43 AM - 2025-05-10
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەندامێکی
سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" ئاخر هەڵەبجە چیکردووە جگە
لەوەی کە داوا دەکات ببێتە پارێزگایەکی عیراقی و زیاتر لەوەی هەیە تێکەڵ ناسنامەی
وڵات بێت، خۆ بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە ئینفیساڵی گوتەی عروبە و سەربەخۆیی دڵخوازی
کوردستان نییە"، دەشڵێت:"داخۆ بۆچی پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراوی
پرۆسەیەکی سیاسیی نوێ دژی پرۆسەی کۆنی بەعسیزم وا دەکەن کە کیسەیان لەگەڵ کیسەی
سەددامییەکان تێکەڵ بێت؟، ئەمانە کارەکتەری راگوزەرن کە ئازاریان کاتییە بەڵام شەرمەزاریان هەتا هەتاییە".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی
سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا کە لەبەشی بیروڕای وێبسایتی PUKMEDIA بەناونیشانی ( کیمیاوییەکەی هەڵەبجە کوێریان بکات)بڵاوکراوەتەوە
نوسیویەتی:"هەوڵی
بێوچانی هەندێک پەرلەمانتاری شۆڤێنی بۆ دەرکردنی بڕیارێکی وەلائی دژی بڕیاری بە
پارێزگاکردنی هەڵەبجە، ئەمجارە بە ئازایەتی و دادپەروەری دادگای باڵای فیدراڵی
پوچەڵکرایەوە و لە شوێنی خۆی راگیرا، بەڵام هێشتا هەر حەسرەتێکەو لە دڵدا ماوە کە
چۆن نوێنەرانێک گوایە بە دیموکراسی و دەنگی گەلی عێراق چونەتە دەزگایەکی تەشریعی
کەچی وەک فۆبیایەک لەگەڵ پرسەکانی کورد مامەڵە دەکەن و گیانی نزمی شۆڤێنی و کینەی
نەتەوەیی چاوی کوێر کردوون" .
ئاماژە
بەوەشدەکات:" داخۆ بۆچی پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراوی
پرۆسەیەکی سیاسیی نوێ دژی پرۆسەی کۆنی بەعسیزم وا دەکەن کە کیسەیان لەگەڵ کیسەی
سەددامییەکان تێکەڵ بێت؟، ئاخر هەڵەبجە چیکردووە جگە لەوەی کە داوا دەکات ببێتە
پارێزگایەکی عیراقی و زیاتر لەوەی هەیە تێکەڵ ناسنامەی وڵات بێت، خۆ بە
پارێزگاربوونی هەڵەبجە ئینفیساڵی گوتەی عروبە و سەربەخۆیی دڵخوازی کوردستان نییە،
بەڵکو تێکەڵبوونەوەیە لەگەڵ چارەنووسی وڵاتی عێراق و دەوڵەتێک کە لەرووی
خاوەندارێتی مۆڕاڵییەوە بەرپرسە لە بەرامبەر ئازارەکانی هەڵەبجە و مەزڵومیەتەکەی".
"ئەمانە
کارەکتەری راگوزەرن کە ئازاریان کاتییە بەڵام شەرمەزاریان هەتا هەتاییە"
ستران عەبدوڵڵا لە وتارەکەدا وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

