کیمیاوییەکەی هەڵەبجە کوێریان بکات
بیروڕا 09:22 AM - 2025-05-10
هەوڵی بێوچانی هەندێک پەرلەمانتاری شۆڤێنی بۆ دەرکردنی بڕیارێکی وەلائی دژی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە ، ئەمجارە بە ئازایەتی و دادپەروەری دادگای باڵای فیدراڵی پوچەڵکرایەوە و لە شوێنی خۆی راگیرا، بەڵام هێشتا هەر حەسرەتێکەو لە دڵدا ماوە کە چۆن نوێنەرانێک گوایە بە دیموکراسی و دەنگی گەلی عێراق چونەتە دەزگایەکی تەشریعی کەچی وەک فۆبیایەک لەگەڵ پرسەکانی کورد مامەڵە دەکەن و گیانی نزمی شۆڤێنی و کینەی نەتەوەیی چاوی کوێر کردوون .
ئەمانە چۆن لەروویان دێت دامودەزگاکانی دەوڵەت، دادگا و پرۆسەی سیاسیی دژی بەشێکی گەلەکەیان بەکاردێنن کە نوێنەرایەتی مەزڵومیەتی میللەتی کورد دەکەن؟
بەتایبەتی کە مەزڵومیەتی هەڵەبجە لەسەر دەستی رژێمێکی تاوانکار و دیکتاتۆری پێشوو هاتۆتە کایەوە کە میللەتی عیراق تەبەڕای لێ کردووە و حاشا لەهەموو سیاسەتە دژە گەلییەکانی دەکات.
داخۆ بۆچی پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراوی پرۆسەیەکی سیاسیی نوێ دژی پرۆسەی کۆنی بەعسیزم وا دەکەن کە کیسەیان لەگەڵ کیسەی سەددامییەکان تێکەڵ بێت؟
ئاخر هەڵەبجە چیکردووە جگە لەوەی کە داوا دەکات ببێتە پارێزگایەکی عیراقی و زیاتر لەوەی هەیە تێکەڵ ناسنامەی وڵات بێت . خۆ بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە ئینفیساڵی گوتەی عروبە و سەربەخۆیی دڵخوازی کوردستان نییە، بەڵکو تێکەڵبوونەوەیە لەگەڵ چارەنووسی وڵاتی عێراق و دەوڵەتێک کە لەرووی خاوەندارێتی مۆڕاڵییەوە بەرپرسە لە بەرامبەر ئازارەکانی هەڵەبجە و مەزڵومیەتەکەی.
بەڵام ئەمانە لە هەڵپەی سیاسیی بێ مانا و لە ئەنجامی کورتبینی سیاسییەوە هیچ خوێندنەوەیەکی مێژوویی و قوڵیان بۆ ئەرک و بەرپرسیاری نیشتمانی و شەراکەتی نێوان پێکهاتەکان نییە.
ئەم تەماعکار و بەسەرداکەوتوانە نازانن نها لەچ نیعەمتێکی سیاسی گەورەدان کە وڵات شتێک پرۆسەی سیاسیی هەیە، پەرلەمانی کارا و دادگای دەستوریشی هەس، میللەتی کوردیش لاپەڕەیەکی تازەی هەڵداوەتەوە و نایەوێ ئەمرۆ بە تاوانی رژێمی پێشوو سزا بدات .
ئەمانە کارەکتەری راگوزەرن کە ئازاریان کاتییە بەڵام شەرمەزاریان هەتا هەتاییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




دابەزێنە

