عه‌بدولواحید محه‌مه‌د: نزیكه‌ی 20 ساڵه خوێندن له‌هه‌رێم ته‌واو نه‌كراوه
کوردستان 10:15 AM - 2025-01-29
ئاژانسەکان
خوێندنگەیەک
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ ساڵێك خوێندنی دیاریكراو، ته‌واو نه‌كراوه كه 200 رۆژ خوێندنه، له‌باشترین ساڵیدا ته‌نها 133 رۆژ خوێندن هه‌بووه، په‌روه‌رده‌كارێكیش ده‌ڵێت:" له‌وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی ئه‌مساڵدا به‌هۆی بایكۆت و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رژمێرییه‌وه رۆژانێكی زۆری خوێندن به‌فیڕۆ چوون و دڵنیاشم وه‌رزی دووه‌میش سه‌لامه‌ت نابیت".
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د په‌روه‌رده‌كارو سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له وتارێكیدا كه لەبه‌شی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوه‌ته‌وه ره‌خنه له‌و هه‌موو پشوانه‌ی ساڵی خوێندن ده‌گرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"ده‌توانم بڵێم له وه‌ته‌ی پرۆگراوه‌كانی خوێندن گۆڕ‌انكاریان به‌رسه‌ردا هاتووه، به‌دیاریكراوی له 2007-2008 ه‌وه، به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌بێت كاتی ته‌واو بۆ ساڵی خوێندن بڕ‌ه‌خسێت، تاوه‌كو مامۆستا بتوانێت ناوه‌ڕۆكی پرۆگراوه‌كان بگه‌یه‌نێته خوێندكاران، به‌ڵام هه‌رگیزو له‌هیچ ساڵێكی خوێندندا خوێندن نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی دیاریكراو كه 200 رۆژی خوێندنه".
" ئه‌و كاته‌ی بۆ خوێندن پێویسته كه خۆی له 30 هه‌فته‌ی خوێندن، به رۆژ ده‌كاته 200 رۆژ، به سه‌عاتیش ده‌كاته نزیكه 900 سه‌عات نه‌ڕ‌ه‌خساوه، به‌رده‌وام كه‌موكوڕ‌ی زۆری هه‌بووه، بۆ گه‌واهی ئه‌و راستیه، له‌و ماوه‌یه‌دا باشترین و بێ كێشه‌ترین ساڵی خوێندن (2012-2013) بووه، ئه‌ویش ته‌نها 133 رۆژ وانه خوێندراوه، بۆیه روونه كه پشووه‌كان زۆر‌و بۆرن، هه‌ر چه‌نده هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و راستیه ده‌زانن، به‌ڵام بێده‌نگن و زۆری پشووه‌كان هه‌ناوی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵكۆڵیوه"، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د واده‌ڵێت
ده‌شڵێت:" ده‌بێت كالنده‌رێكی تایبه‌ت بۆ خوێندن دابنرێت، كۆتاییش به‌و نه‌ریته ناشیرینه بهێنرێت كه پشوو له‌خۆڕ‌ا ببه‌خشرێت، بۆ هه‌ر پشوویه‌كیش پاشگرو پێشگر زیاد بكرێت، ئه‌وه‌ی مامۆستایانی زیاتر نیگه‌ران كردووه ساڵ به ساڵ پشووه‌كان زیاتر ده‌بن، ئه‌وه‌تا ئه‌مساڵ له بری چه‌ند رۆژێك، ته‌نها له وه‌رزی یه‌كه‌م نزیكه‌ی 30 رۆژ كرایه پشوو، ئه‌كید وه‌رزی دووه‌میش سه‌لامه‌ت نابیت، بینیمان جارێك 7 رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای ئه‌وه سه‌رژمێری هاته‌به‌ر، ئه‌ویش زیاتر له 10 رۆژی برد‌و ئێستاش به‌هۆی بایكۆته‌وه له‌سلێمانی خوێندن وه‌ستاوه".
مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د پشنیار ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، خشته‌یه‌كی جێگیر‌و راوه‌ستاو بۆ ساڵی خوێندن دابنێن، جگه له‌بۆنه ئاینیه‌كان و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، هاوكات ده‌بێت حسابێكی ورد بۆ پرۆگرامه‌كانی خوێندن بكرێت و ئه‌و كاته‌ی پێویسته بۆی بڕ‌ه‌خسێنن كه به‌لای كه‌م له 200 رۆژی خوێندن كه‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت مووچه‌ی مامۆستایان به ته‌واوی فه‌راهه‌م بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ناچار نه‌كرێن پشووی ناچاری به خۆیان و خوێندكاران بده‌ن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

