31ی ئاب.. شكاندنی شكۆی یەكەم ئەزموونی دیموكراسی هەرێم
کوردستان 10:25 AM - 2024-08-29
ئەرشیف
31 ی ئاب
بەرەو ساڵیادی خیانەتی 31 ی ئاب دەچین، كە لەو رۆژەداو لەساڵی 1996 دا لایەنێكی كوردستانی بە دەبابەكانی بەعس شكۆی پەرلەمانی كوردستانی شكاند، ساڵیادی ئەم مێژووە رەشە بۆ یەكێتی و خەڵكی هەولێر لەئەمساڵدا جیاوازە، چونكە خەڵكی هەرێمی كوردستان بەرەو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەنگاو دەنێن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ خەڵكی هەولێر دروشمی (هەولێر وەردەگرينەوە)ی كردووەتە سەركەوتنی هەولێرییەكان لە رۆژی 20-10-2024 كە رۆژی هەڵبژاردنە.
هەولێر شاری خەباتگێڕو كاسب و هەژاران و ماندوەكانە
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لەپەیامێكدا لەژێر ناونیشانی هەولێر لەكێ وەردەگرینەوەو دەیدەین بە كێ؟ رایدەگەیەنێت: "هەولێر شاری خەباتگێڕو كاسب و هەژاران و ماندوەكانە، شاری فرەكلتۆرو پێكەوەژیانە شارێكە كەسانێك لەپێناویدا خوێنیان بەخشیوەو بەرگریان لە سەروەرییەكەی كردووە، پڕە لەخەڵكانی دەستپاك و بەهرەمەند كەبەهۆی ملكەچ نەكردن و نەبوونی ئینتیمایان بۆ لایەن و هێزێكی دیاریكراو فەرامۆش كراون، هەولێر هی خەڵكی گەڕەكە هەژار نشینەكانە كە لەماڵەكانی خۆیانەوە جیاوازییەكان بەڕوونی دەبینن، بۆیە كاتێك دەڵێن هەولێر وەردەگرینەوە، مەبەستم ئەوەیە بۆ ئەو خەڵكانەی وەردەگرینەوە ".
وتیشی: "هەولێر لەوكەسانە وەردەگرینەوە كەلەگەڵ لایەنێكی بێگانە هاتنە ناوی كە هەموومان باشدەزانین ئەمانە خاوەنە راستەقینەكانی هەولێر نەبوون و نابن، چونكە دیارە بە چ رێڕەوێكی تاریكدا هاتوونەتە ناو شارەكەوە، هەولێر لەپشك خۆرانە وەردەگرینەوە كەناهێڵن كەسێك پڕۆژەیەك بكاتەوە ئەگەر پشكیان تێیدا نەبێت، لەوانەی وەردەگرینەوە كە سەدان دۆنم زەوی خەڵك داگیر دەكەن و كۆشك و تەلاری خۆیانی لەسەر بونیاد دەنێن، ئەوانەی كە كۆمپانیا بیانییەكان دەهێنن بۆ شارەكەو موڵكی خەڵك دەكەن بەناویانەوەو خۆشیان دەبنە شەریكیان، ئەوانەی كە هەركات هەڕەشە لەهەولێر كرابێت هەڵهاتوون و لەخێروبێری شارەكەشدا بەشە گەورەكەیان بۆخۆیان بردووەو بەشێكی كەمیشیان بەمنەت بەخەڵكی هەولێر فرۆشتووەتەوە".
تەنها چەند رۆژێكی ماوە بۆ ساڵیادی خیانەتێكی مێژوویی
پارتی لە 31 ی ئابی 1996 دا شكۆی پەرلەمانی كوردستان، كە یەكەم ئەزمونی دیموكراسی هەرێمی كوردستان بوو و بەدەنگی نزیكەی یەك ملیۆن دەنگدەر لە ساڵی 1992 پێكهێنرابوو شكاند، پەرلەمانی كردە گەراجی دەبابەكانی بەعس لەكاتێكدا پێشمەرگەكانی یەكێتی بەرگرییان دەكرد، ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: "هاتنی دەبابەكانی بەعس بۆ ناو باڵەخانەی پەرلەمان شەرعییەت دان بوو بەتاوانەكانی ئەنفال و كیمیاباران، بەڵام بەدەنگی خەڵكی هەولێرییەكان لەم هەڵبژاردنەدا ئەو شكۆیە بۆ پەرلەمان دەگەڕێنینەوەو هەولێر لەتاڵانچییەكان وەردەگرینەوە".
باڵانبۆ محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەگەر پێشتر لایەنێك بە دەبابەی بەعس هەولێرو پەرلەمانیان داگیر كردبێت، بەپشتیوانی خەڵكە خۆڕاگرەكەی هەولێر لەم هەڵبژاردنەدا بەدەنگ و لەپرۆسەیەكی تەواو دیموكراسیدا لێیان وەردەگرینەوە".
"رۆژی 20-10-2024، رۆژی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و گەڕانەوەی شكۆیە لەلایەن هەولێرییەكانەوە بۆ خەڵك و پەرلەمانی كوردستان كە 28 ساڵ لەمەوبەر بە دەبابەكانی رژێمی بەعس بۆیان داگیركراو ئەو خیانەتەش شەرعییەت دان بوو بەتاوانەكانی كیمیاباران و ئەنفال و زۆر تاوانی دیكە كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەرهەق بە گەلی كورد كرابوون" باڵانبۆ محەمەد وادەڵێت.
ئەندامەكەی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "پارتی كە سەرۆكی حكومەتی لایە نایەوێت لەگەڵ حكومەتی عیراق بۆ مووچە و قوتی خەڵك رێكبكەوێت، بەڵام لەخیانەتی 31ی ئاب دا بۆ بەرژەوەندی حزبەكەی ئامادەبوو نەك هەر رێكبكەوێت، بەڵكو دەبابەشی هێنایە ناو پەرلەمان و چەندین پێشمەرگەی یەكێتی شەهید كرد".
شایەتحاڵێكی 31ی ئاب: پێشمەرگەكانی یەكێتی لەپەرلەمان بەرگریان دەكرد
پەیامنێرێكی پێشووی سەربازی سوپای عیراق، لەباسی 31ی ئابدا وەك شایەتحاڵێك دەڵێت: "كاتێك پارتی گاردی كۆماری خستە ناو پەرلەمان، پێشمەرگەكانی یەكێتی بەرگرییان كردو بۆ من ئەو دیمەنە توشی شۆكی كردم".
محەمەد سابر علێوی كەلە 31ـی ئابی ساڵی 1996ـدا پەیامنێری سەربازیی سوپای عیراق بووە، لەبارەی خیانەتی 31ی ئابەوە دەڵێت: "دیارترین ئەو رووداوانەی كە لەو هەڵمەتەدا سەرنجی راكێشام و توشی سەرسوڕمانی كردم، چوونی گاردی كۆماری بوو بۆ ناو بینای پەرلەمانی كوردستان، لەكاتێكدا پێشمەرگەكانی یەكێتی بەرگرییەكی توندیان تێدا كردو ژمارەیەكیشیان شەهیدبوون".
"زۆرم پێناخۆشبوو یەكەم ئەزموونی دیموكراسی لەهەرێمی كوردستان، كە پێكهێنانی پەرلەمانەكەی بوو، كەوتە دەست گاردی كۆماری و دەبابە چووە ناو پەرلەمانەوە، بەڵام تەنها دەمتوانی بینەر بم و ئەو مێژووە لەناخمدا تۆمار بكەم" محەمەد سابر علێوی وادەڵێت.
یەكەم ئەزموونی دیموكراسی و زنجیری دەبابەكانی بەعس
31 ی ئاب، یەكێكە لە رۆژە رەشەكانی تۆماری مێژووی كورد لە باشووری كوردستان، لەو رۆژەدا 400 تانك و دەیان زرێپۆشو چەندین كەتیبەی تۆبخانەو كاتیۆشاو هاوەن و هێلیكۆپتەرو چەكە بەهێزو كاریگەرەكانی رژێمی پێشووی عیراق، بەهاوكاری پارتی، لەگیانی خەڵكی كوردستاندا تاقیكرانەوەو بینای پەرلەمانی كوردستانیان داگیر كرد.
دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان، یەكەم ئەزموونی دیموكراسی هەرێمی كوردستان بوو، كە بەپێی ئامارێك كەلە سایتی رەسمی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، بە بەشداری 967 هەزار و 229 دەنگدەری كورد پەرلەمان پێكهێنرا، بەڵام ئەو ئەزموونە خرایە ژێر بۆردومان و زنجیری دەبابەكانی رژێمی دیكتاتۆرەوەو ئەوەش بەیەكێك لە گەورەترین خیانەتەكان لەدژی میلەتی كورد هەژمار دەكرێت و مێژوو ئەو خیانەتەی تۆمار كردوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیەوێت لەئەمساڵداو لەپڕۆسەیەكی دیموكراسیدا، بەدەنگی هەولێرییەكان لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا ئەو شارە بۆ خەڵكە رەسەن و هەژار نشینەكەی هەولێر بگەڕێنێتەوەو جارێكی دیكە شكۆ بكاتەوە بەبەر پەرلەمانی كوردستاندا كە 28 ساڵ لەمەوبەر بە دەبابەی بەعس داگیركرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06






.jpg)
دابەزێنە

