هەولێر وەردەگرینەوەو لەدەستی زبرو لەرزۆك رزگاری دەكەین
ی ن ک 08:46 PM - 2024-08-28
PUKMEDIA
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ وتاری هەولێر لەكێ وەردەگرینەوەو دەیدەین بە كێ ئاڕاستەی هەولێرییەكان دەكات و دەڵێت: "هەولێر شارێكە كەسانێك لەپێناویدا خوێنیان بەخشیوەو بەرگریان لە سەروەرییەكەی كردووە، بۆیە هەولێر دەگەڕێنینەوە بۆ خەڵكە راستەقینەكەی و لەودەستە زبرو لەرزۆكە رزگاریدەكەین كە چەند ساڵێكە هاتووەتە شارەكەو هەوڵی شێواندنی مێژووی هەولێر دەدات".
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لە وتارێكدا لەژێر ناونیشانی هەولێر لەكێ وەردەگرینەوەو دەیدەین بە كێ؟ رایدەگەیەنێت: "هەولێر شاری خەباتگێڕو كاسب و هەژاران و ماندووەكانە، شاری فرەكلتۆرو پێكەوەژیانە شارێكە كەسانێك لەپێناویدا خوێنیان بەخشیوەو بەرگریان لە سەروەرییەكەی كردووە، پڕە لەخەڵكانی دەستپاك و بەهرەمەند كەبەهۆی ملكەچ نەكردن و نەبوونی ئینتیمایان بۆ لایەن و هێزێكی دیاریكراو فەرامۆش كراون، هەولێر هی خەڵكی گەڕەكە هەژار نشینەكانە كە لەماڵەكانی خۆیانەوە جیاوازییەكان بەڕوونی دەبینن، بۆیە كاتێك دەڵێن هەولێر وەردەگرینەوە، مەبەستم ئەوەیە بۆ ئەو خەڵكانەی وەردەگرینەوە ".
هەولێر لەپشكخۆران وەردەگرینەوە
وتیشی: "روونتر دەڵێین هەولێر لەوكەسانە وەردەگرینەوە كەلەگەڵ لایەنێكی بێگانە هاتنە ناوی كە هەموومان باشدەزانین ئەمانە خاوەنە راستەقینەكانی هەولێر نەبوون و نابن، چونكە دیارە بە چ رێڕەوێكی تاریكدا هاتوونەتە ناو شارەكەوە، هەولێر لە پشك خۆرانە وەردەگرینەوە كەناهێڵن كەسێك پڕۆژەیەك بكاتەوە ئەگەر پشكیان تێیدا نەبێت، لەوانەی وەردەگرینەوە كە سەدان دۆنم زەوی خەڵك داگیر دەكەن و كۆشك و تەلاری خۆیانی لەسەر بونیاد دەنێن، ئەوانەی كە كۆمپانیا بیانییەكان دەهێنن بۆ شارەكەو موڵكی خەڵك دەكەن بەناویانەوەو خۆشیان دەبنە شەریكیان، ئەوانەی كە هەركات هەڕەشە لەهەولێر كرابێت هەڵهاتوون و لەخێروبێری شارەكەشدا بەشە گەورەكەیان بۆخۆیان بردووەو بەشێكی كەمیشیان بەمنەت بە خەڵكی هەولێر فرۆشتووەتەوە".
تازەپیاكەوتوان دەیانەوێت وێنەی مەزنترین شار بشێوێنن
"هەولێر شاری كلتورو تێكۆشان و بەها باڵاكانی كوردەوارییە شاری ئەو تازەپیاكەوتوانە نییە كە بەپارەی هەلێر میدیایان دامەزراندووەو دەیانەوێت لەڕێگەیەوە شارەكە ناشرین بكەن و بێبەها نیشانی بدەن و وێنەی مەزنترین شار بشێوێنن" شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ وادەڵێت.
هەولێر دەگەڕێنینەوە بۆ خەڵكە راستەقینەكەی
ئەوەش رادەگەیەنێت: "بەڵێ وەریدەگرینەووەو دەیدەین بەوكەسانەی شارەكە باش دەناسن و خزمەتی دەكەن، دەیدەینەوە ئەو كەسانەی شارەكەیان ئەوەندە خۆشدەوێت ئامادەنین بۆ هیچ شتێك دەستبەرداریبن دەیگەڕێنینەوە بۆ خەڵكە راستەقینەكە".
هەولێر لەو دەستەزبرە رزگار دەكەین
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لەكۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت: "پەیامی وەرگرتنەوەی هەولێر رزگاركردنی هەولێرو خەڵكەكەیەتی لەو دەستەزبرەی چەند ساڵێكە هاتووەتە ناوی و هەوڵی شێواندنی دەدات، ئەو دەستە لەرزۆكە لەسەر ژیانی خەڵك لادەبەین بۆ ئەوەی شارە دێرینەكە سەرلەنوێ مێژوویەكی دیكە بنووسێتەوە".
بۆ بینینی دەقی وتارەكە بەڤیدیۆ كلیك لەم لینكە یكە ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

