دووەمین كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:22 AM - 2024-01-11دووەمین كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی
دووەمین كۆنفرانسی رێكخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی و ئامادەسازی بۆ قۆناغی نوێی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەشداری نزیكەی 350 ئەندام لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت، سەرەتای مەڕاسیمەكەش بەوەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سەرۆك مام جەلال دەستیپێكرد، پاشان پەیامی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی خوێندرایەوە.
سەرۆك بافڵ بۆ میدیاكارانی یەكێتی: شانازیتان پێوەدەكەین
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامەكەیدا كە ئاڕاستەی دووەمین كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندنی كردووە رایگەیاند: "شانازی بە میدیاكارانی یەكێتییەوە دەكەین، ئێوە بەرەو نوێبوونەوە و داهێنان هەنگاوبنێن و ئێمەش بە دڵ پشتیوانتان دەبین و پێكەوە بەرەو قۆناغێكی نوێی میدیایی هەنگاودەنێن"، دەشڵێت: "نان و ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران تەنیا درووشمێكی سیاسی نەبووە، بەڵكو فەرهەنگی سەنگینی سەرۆك مام جەلالە و دەیپارێزین".
راشیگەیاند: "شانازیی بە میدیاكارانمانەوە دەكەین و لە توانا و لێهاتووییان دڵنیاین، دڵنیام لەم كۆنفرانسەشدا سوود لە كەسانی پسپۆڕ و ئەكادیمی وەردەگرن و پێكەوە بەرەو قۆناغێكی نوێی میدیایی هەنگاودەنێن كە لەئاست خواستی خەڵكدایە و هاوتایە لەگەڵ میدیا پێشەنگەكانی جیهاندا".
عیماد ئەحمەد: بەیەكەوە میكانیزمی تازەی كاركردن دادەڕێژین
پاشان عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لە دووەمین كۆنفرانسی رێكخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی و ئامادەسازی بۆ قۆناغی نوێی بۆردی راگەیاندن، پەیامێكی خوێندەوە و رایگەیاند: "بۆ ئەم قۆناغە پێویستە گوتاری راگەیاندنمان رەنگدانەوەی چەپكەگوڵەكەی رێبەری رەوانشادمان مام جەلال بێت، ئەم كۆنفرانسە بۆ ئەوەیە بەیەكەوە میكانیزمی تازەی كاركردن دابڕێژین و كەموكورتییەكانمان دەستنیشان بكەین، وەك چۆن لە رابردووشدا راگەیاندنی یەكێتی خاوەنی سەروەرییە و دەستكەوتی زۆرە و قوتابخانەی داهێنان و پێگەیاندنی كادرو ئازادیی رادەربڕین بووە".
راشیگەیاند: "گرنگە راگەیاندنی یەكێتی قۆناغ بە قۆناغ، لەگەڵ پێشكەوتنی زانستی و تەكنەلۆژی و گەشەكردنی هونەرەكانی كاری راگەیاندندا، خۆی نوێ بكاتەوە، چونكە نوێبوونەوە خەسڵەتێكی بەردەوام و نەگۆڕی یەكێتییە".
نێروەیی: بەستنی كۆنفرانس پێویستی بە بوێرییە
هاوكات لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راپۆرتی گشتی بۆردی راگەیاندنی پێشكەش كردو وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان رایگەیاند: "بەستنی كۆنفرانس پێویستی بە بوێری و پشتیوانی هەیە، ئێمەش ئەو بوێرییەمان بەخۆماندا، ئەم كۆنفرانسە تەنها بۆ میدیاكارانی یەكێتی نییە، بەڵكو كۆنفرانسێكی یەكێتیانەیە بۆ میدیای یەكێتی، چونكە لەسەر ئاستی سەرجەم ئۆرگان و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە ناوچە جێناكۆكەكانیشەوە بەڕێوەدەچێت".
راشیگەیاند: "پەیامی سەرۆك بافڵ و ئامادەبووانی تێكۆشەران لە كۆنفرانسەكە پشتیوانییەكی بەهێزە بۆمان و خاڵی سەرەكی سەركەوتنمان دەبێت، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 40 مامۆستای زانكۆو پەیمانگا لەبواری جیاجیای راگەیاندندا پسپۆڕن هاوكارمان دەبن".
پێشتریش لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA رایگەیاند: "ئامانج لە كۆنفرانسەكە جێبەجێكردنی یەكێكی دیكەیە لە راسپاردەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێكخستنەوەی پەیكەری بۆردی راگەیاندن و داڕشتنی سیاسەتێكی نوێی پەیامی میدیایی یەكێتی و هەروەها دەستنیشانكردنی چەند راسپاردەیەكە لەبارەی باشتركردنی میدیای یەكێتی و پاشان ئاڕاستەكردنی راسپاردەكانە بۆ سەرۆك بافڵ و مەكتەبی سیاسی، دڵنیاشین راسپاردەكان بەشێوازێك دەبن كە خزمەت بە میدیای یەكێتی بكەن و بەشێك لەو كەموكوڕیانەی لە میدیای یەكێتیدا هەن چارەسەر بكرێن و گەشەی زیاتر بكات".
دووەمین كۆنفرانسی رێكخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی و ئامادەسازی بۆ قۆناغی نوێی بۆردی راگەیاندن، بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیران و میدیاكاران و لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی مەڵبەندەكان و نوێنەرانی سەرچاوە میدیاییەكانی یەكێتی و مامۆستایانی زانكۆو سەرجەم ئەو كەسایەتیانەی لە خەباتی شاخەوە كاری میدیاییان كردووە دەستیپێكرد، كە ژمارەی ئەندامانی كۆنفرانس نزیكەی 350 ئەندامن، ئەمە جگە لەوەی كەژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی دیكەی هەڵبژێردراو كە ژمارەیان 40 كەس دەبێت بەشدارن، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی بەشداری كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن دەكەن و پێنج لیژنە بۆ راپەڕاندنی كارەكان پێكدەهێندرێن و دوو رۆژ دەخایەنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یهكێتی بهكاندیدی گهنج و خاوهن بڕوانامهوه دهچێته ههڵبژاردنهوه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان دهچێته ناو توێژهرانی جیهانهوه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20