سبەینێ راگەیاندنی یەكێتی دووەمین كۆنفرانسی خۆی دەبەستێت
کوردستان 05:56 PM - 2024-01-10
PUKMEDIA
بارەگای بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووەمین كۆنفرانسی خۆی ببەستێت، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیش دەڵێت: "بەستنی كۆنفرانسەكە جگە لەوەی جێبەجێكردنی یەكێك لە راسپاردەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتییە، هاوكات گۆڕانكاری لە پەیكەری بۆردی راگەیاندندا دەكات و سیاسەتێكی نوێ بۆ پەیامی میدیایی یەكێتی دادەڕێژێت".
كۆنفرانسی یەكێتی بۆ میدیای یەكێتی
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA رایگەیاند: "سبەینێ 11-1-2024، دووەمین كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی كە دەتوانین بڵێین كۆنفرانسێكی یەكێتیانەیە بۆ میدیای یەكێتی، چونكە لەسەر ئاستی سەرجەم ئۆرگان و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە ناوچە جێناكۆكەكانیشەوە، لە شاری سلێمانی دەستپێدەكات.
"كۆنفرانسەكە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیران و میدیاكاران و لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی مەڵبەندەكان و نوێنەرانی سەرچاوە میدیاییەكانی یەكێتی و مامۆستایانی زانكۆو سەرجەم ئەو كەسایەتیانەی لە خەباتی شاخەوە كاری میدیاییان كردووە بەڕێوەدەچێت، كە ژمارەی ئەندامانی كۆنفرانس نزیكەی 350 ئەندامن، ئەمە جگە لەوەی كەژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی دیكەی هەڵبژێردراو كە ژمارەیان 40 كەس دەبێت بەشدار دەبن، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی بەشداری كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن دەكەن" لەتیف نێروەیی وادەڵێت.
وتاری سەرۆك بافڵ دەخوێندرێتەوە
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "لە كۆنفرانسەكەدا وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەخوێندرێتەوە، هاوكات عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری وتاری مەكتەب دەخوێنێتەوە و پاشان بەندە راپۆرتی گشتی بۆردی راگەیاندن پێشكەش دەكەم".
ئەوەشی راگەیاند: "هەر لە كۆنفرانسەكەی سبەینێدا، پێنج لیژنە بۆ راپەڕاندنی كارەكان پێكدەهێندرێن كە شوێنیان بۆ دیاریكراوە، كۆنفرانسەكەش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت".
ئامانجی كۆنفرانس
"ئامانج لە كۆنفرانسەكەش جێبەجێكردنی یەكێكی دیكەیە لە راسپاردەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێكخستنەوەی پەیكەری بۆردی راگەیاندن و داڕشتنی سیاسەتێكی نوێی پەیامی میدیایی یەكێتی و هەروەها دەستنیشانكردنی چەند راسپاردەیەكە لەبارەی باشتركردنی میدیای یەكێتی و پاشان ئاڕاستەكردنی راسپاردەكانە بۆ سەرۆك بافڵ و مەكتەبی سیاسی، دڵنیاشین راسپاردەكان بەشێوازێك دەبن كە خزمەت بە میدیای یەكێتی بكەن و بەشێك لەو كەموكوڕیانەی لە میدیای یەكێتیدا هەن چارەسەر بكرێن و گەشەی زیاتر بكات" لەتیف نێروەیی وادەڵێت.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو بابەتانەشی پەیوەستن بە پەیكەربەندییەوە كە پەیوەستیشن بە پەیڕەوی كاری راگەیاندنەوە، لەو پەیڕەوەشەوە پێشنیار دەكەین كە میدیای یەكێتیش بەرەو دامەزراوەیی بڕوات و ئەو كەناڵانەی كاری میدیاییان وەكویەكە بكەونە یەك ستوونەوە، كە بێگومان ئەم پرسانە لە كۆنفرانسدا لەلایەن میدیاكارانی یەكێتی و كەسانی پسپۆڕەوە تاوتوێ دەكرێن و بڕیاری دروستیان لەبارەوە دەدرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

