کاروانی خەباتی یەکێتی خوێنی لێدەچۆڕێت
کوردستان 08:59 AM - 2023-11-21
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و رۆژی شەهید
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی لە سێدارەدانی (شیهاب شێخ نوری، ئەنوەر زۆراب و جەعفەر عەبدولواحید)ی كردۆتە رۆژی شەهیدانی یەكێتیی، ئەم سێ سەركردەیە بە دروشمی ( كەم ژیان و كەڵ ژیان) چوونە بەردەم پەتی سێدارە، كە لە زیندانی رژێمی بەعسی دیكتاتۆری دابوون.
یەكێتیی بەشی شێری سەركەوتنەكانی بەردەكەوێت
21/11/1976 ئەو سێ سەركردەیەی یەكێتی لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە سێدارەدران، ئەم هەواڵە دڵتەزێنە سەرتاسەری كوردستانی خەمبار و تازییە بار كرد، ئازایەتی و (كەم ژیان و كەڵ ژیان) شادروشمی هاوڕێباز و پێشمەرگە بوو، بۆیە ئەم كاروانەی شۆڕشی نوێ بەخوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسیەتی سەرۆك مام جەلال و سەركردەكانی بە كەناری ئارامی گەیشت و ئێستا كورد لە باشوور خاوەنی ئەزموون و قەوارەی خۆیەتی كە یەكێتی بەشی شێری سەركەوتنەكانی بەردەكەوێت.
26 هەزار شەهید شاهیدی قوربانیدانی یەكێتییە
بەگوێرەی تۆماری مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA وەریگرتوە، یەكێتی خاوەنی زیاتر لە 26 هەزار شەهیدە.
یەكێتی خاوەنی هەزاران داستانی شاخ و زیندانە، كە شاهیدی بۆ تەمەنی ئەم هێزە سیاسییە دەدات كە درێغی نەكردووە لە بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد و "خوێنی شەهیدەكانی یەكێتیی" دەدوێن، شەهیدانی زیندوو، شاهیدی دیكەی یەكێتیین لە خەباتی سەختی شاخ و زیندان، كە بە پێیی ئامارەكە" 4150 قارەمان و پێشمەرگەی كەمئەندامبووی سەنگەری یەكێتی هەیە"، كە لە پێناوی خاك و گەلەكەمان بەرامبەر بە رژێمی بەعس و تیرۆریستان برینداربوون.
سەرۆك مام جەلال هەمیشە دەیوت:"ئەوەی بەدەستهاتووە "یەكێتی" خوێنی شەهیدەكانە" بۆیە ئەم ڕۆژە لە مێژووی یەكێتی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەماندا جیاوازە، كە هەمیشە كاروانی خەباتەكەی یەكێتی خوێنی لێچۆڕاوە لەپێناو ئەم نەتەوەو نیشتمانەدا.
شەهید شوناسی یەكێتییە
چەمكی (شەهید) بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شوناس و مێژوو و سەروەرییە، چەمكێكی نەگۆڕە لەڕووی پیرۆزی و بایەخی هەموو هەڤاڵێكی یەكێتییەوە، ئەم چەمكە كۆكەرەوەی هەموو جیاوازییەكە لەڕیزەكانی یەكێتیدا، موقەدەسترین چەمكێكە لەمەرتەبەی سەرەوەدایە لەناو یەكێتیدا. ناو و بەهای گەورەی (شەهید) هەمیشە ئامادەییەكی پێشوەختی بووە لە چالاكی و كۆڕو كۆبوونەوەكانی یەكێتیداو پێش هەر وشەو قسەیەكیتر ڕاوەستان لەئاست ڕۆحی پاكی شەهیدەكاندا بۆخۆی پەیام و قسەی شەهید بووە.
كەم ژیان، كەڵ ژیان
لەم رەوتە قوربانیدەرەدا، هێشتا زۆر نەبوو شۆڕشی نوی و خەباتی یەكێتی دەستی پێكردبوو، كاتیك شەهیدانی سەركردە (شیهاب شێخ نوری، ئەنوەر زۆراب، جەعفەر عەبدولواحید)، كە لە زیندانی بەعسیەكاندا بوون، بێ سڵەمینەوە، چوونە بەردەم پەتی سێدارەو دروشمە مەزنەكەی "كەم ژیان، كەڵ ژیان"یان كردە سەرمەشقی شەهیدبوون وبە ئازایەتیو جوامێریان وزەو تینیان دایەوە بە شۆڕشو بەهەق بوونە سەردەقشكێنانی شەهادەت .
هەر بۆیە ڕۆژی 21/11ی هەموو ساڵێك لە مێژووی گەلەكەماندا وەك ڕۆژی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆماركراوە و ھەموو ساڵێك ئەم یادە حزبی و میللییە دەبێتە بۆنەی دووپاتكردنەوەی بەڵێن و وەفا بۆ رێبازی شەھیدانی كوردایەتی و كوردەواری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

