یەکێتی خاوەنی 26 هەزار شەهیدە لەپێناو ئازادی کوردستان دا
کوردستان 07:03 PM - 2023-05-30
PUKMEDIA
شەهیدانی یەكێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی به‌شه‌هیده‌كانییه‌وه
ده‌كات كه زیاتر له 26 هه‌زار شه‌هیده و زۆرینه‌ی شه‌هیده‌كانیشی فه‌رمانده و
سه‌ركرده‌كانیه‌تی، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-ش ده‌ڵێت: "شه‌هیده‌كان
ئه‌و شانازییه‌ن كه به‌یه‌كێتییان به‌خشیووه‌و به‌حزبی شه‌هیدانی ناساندوه".
خوێن به‌خشین رێبازی یه‌كێتییه
د.بێستون سابوراوایی پارتیزان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین، هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕ‌شی ئه‌یلول و دروستبوونه‌وه‌ی شۆڕ‌شی نوێ، یه‌كێتی دركی به‌وه‌كردبوو كه‌پێویسته خوێنێكی زۆر ببه‌خشێت بۆئه‌وه‌ی هێزێكی چه‌كداری نوێ كه پاڵپشتی خه‌ڵكی باشوری كوردستان بێت دروستبكاته‌وه".
"له‌سه‌ر
ئاستی ئاینه جیاوازه‌كانیش یه‌كێتی خوێنی به‌خشیوه و چه‌ندین قوربانی له‌ئاینه‌كانی
موسڵمان و مه‌سیحی و كاكه‌یی و كلد و ئاشور و زه‌رده‌شتی داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانیشدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێنی به‌خشیوه و چه‌ندین
فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و شه‌هیدی عه‌ره‌بی هه‌بووه‌و شانازییان كردووه له‌ناو رێزه‌كانی
یه‌كێتی و پێشمه‌رگه خه‌بات بكه‌ن" د.بێستون سابوراوایی وایوت
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی سه‌رمه‌شقی گیانفیداین
گیانفیدایی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌و
رێبازه‌یه كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی له‌سه‌ر دامه‌زراوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی
هه‌یه، ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه، كه یه‌كێتی بۆ خوێن به‌خشین له‌پێناو
خاكی كوردستان دروستبووه.
د.بێستون سابوراوایی ده‌ڵێت: "نه‌ریتی
خوێن به‌خشینی سه‌ركرده‌كان، رێبازی یه‌كێتییه و باشترین به‌ڵگه‌ش شه‌هیدبوونی
خاڵه شیهاب و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ره، كه‌خوێنی خۆیان له‌پێناو هه‌ڤاڵه‌كانیاندا
به‌خشی و ئاماده‌بوون گیانی خۆیان بكه‌نه قوربانی حزب و هاوڕ‌ێكانیان، ته‌نانه‌ت له‌دوای
راپه‌ڕ‌ینیش یه‌كێتی به‌رده‌وامی به رێبازی خوێن به‌خشین داوه‌و ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕ‌ی
تیرۆریستانی داعشدا بینیمان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
راشیگه‌یاند: "هیچ ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه له كوردستانی باشوور یه‌كێتی داستانی
تێدا تۆمار نه‌كردبێت و خوێنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی لێ نه‌ڕ‌ژابێت، ئه‌مه‌ش
ئه‌و رێبازه راست و دروسته‌یه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه یه‌كێتی
له‌سه‌ر دروستبووه و جیایكردووه‌ته‌وه له حزبه‌كانی دیكه".
زیاتر له‌رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی یه‌كێتی شه‌هیدی داوه
جگه له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان یه‌كێتی
له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانیش خاوه‌نی شه‌هیده، كه به‌شێكی
زۆریان شه‌هیدی سه‌نگه‌رن و بۆ به‌رگری له‌خاكی كوردستان گیانیان فیداكردووه.
دابان شه‌هید ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ئاماری
مه‌كته‌بی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "یه‌كێتی له‌دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ٢٦ هه‌زار و
١٤٤ شه‌هیده".
"هه‌ر له‌و ژماره‌یه ٣٠ شه‌هیدیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بوون، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی ٥٠ شه‌هیدشیان سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی بوون، كه پێكهاتبوون له سه‌رتیپ و ئامر لیوا، ئه‌مه‌ش وایكردووه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه جیابكرێته‌وه، كه‌زۆرترین شه‌هیده‌كانی فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ن" دابان شه‌هید ئه‌حمه‌د وایوت.
لێپرسراوی ئاماری مه‌كته‌بی شه‌هیدان و
تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی وتیشی:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جگه له‌وه‌ی له‌هه‌ر
چوار پارچه‌ی كوردستان شه‌هیدی هه‌یه، له‌ناو پێكهاته‌كانیش خاوه‌نی شه‌هیده و
خوێنی بۆ ئازادی كوردستان رشتووه، ئه‌مه‌ش شاهیدی شانازییه‌كانی یه‌كێتییه كه‌له
حزبه‌كانی دیكه‌ی جیاده‌كاته‌وه".
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌ر رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا دابه‌شبكرێت، ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی
نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیه‌تی، ئه‌مه‌ش شاهیدی ئه‌و راستییه‌یه كه
یه‌كێتی له‌پێناو ئازادی كورد‌و كوردستان خه‌باتی بۆ كردووه و خوێنی بۆ رشتووه،
هه‌ربۆیه یه‌كێتی به‌حزبی شه‌هیدان ناسراوه و تا ئێستاش له‌خه‌بات و خوێن به‌خشین
بۆ كوردستان به‌رده‌وامه.
48 ساڵ به‌رله ئێستا و له رۆژی 1-6-1975 دوابه‌دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕ‌شی ئه‌یلول، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌ك له (سه‌رۆك مام جه‌لا تاڵه‌بانی، د.فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، نه‌وشیروان مسته‌فا، عه‌بدولڕ‌ه‌زاق فه‌یلی، هۆمه‌ر شێخ موس، د.كه‌مال فوئاد) دامه‌زرا.
له‌دایكبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و كات و ساته هه‌ستیاره‌دا بۆ گه‌لی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان پێویستییه‌كی له‌ڕ‌اده‌به‌ده‌ر بوو، یه‌كێتی توانی دووباره به‌هۆی چه‌ندین تێكۆشه‌ری گه‌نج و رۆشنبیر و كۆمه‌ڵانی خۆڕ‌اگری قاره‌مانی كورد جارێكی‌تر داوای مافه نه‌دراوه‌كانی گه‌لی كورد بكات، ئێستاش لێنه‌بڕ‌اوانه له هه‌رێم و به‌غدا سووره له‌سه‌ر داواكردنی مافی هاووڵاتیان، هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان پێویستی به هاوكاری بووبێت یه‌كێتی بێ دوو دڵی ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تی بۆ راكێشاوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

