riklam

دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمە

کوردستان 08:38 PM - 2023-11-04
دادگای فیدراڵی  ئەرشیف

دادگای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق

دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داوادەکرێت پێنج ماددەی یاساکە بە نادەستووری دابنرێت.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، رۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەم دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

بەپێی وتارێکی سڵێمان مستەفا کە لە بیرورای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە، سکاڵاکارەکان داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە ماددەکانی ١، ٩،١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (یاسای ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢) بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

پێشتر دادگای فیدڕاڵ چەندجارێک دانیشتنەکانی خۆی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخستووە کە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، ناشزانرێت سبەی دادگاکە بڕیار لەسەر سکاڵاکە دەدات یان جارێکی دیکە دوایدەخات، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت. 

دەقی وتارەکە لە بیرورای PUKMEDIA بخوێنەرەوە.

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket