هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان دادگای فیدڕاڵی و کۆمسیۆنی فیدڕاڵی دا
بیروڕا 07:37 PM - 2023-11-04
سڵێمان مستەفا
بڕیار وایە بەیانی ٥ /١١ / ٢٠٢٣دادگای فیدڕاڵی لەسەر داوای ژمارە (٨٣ ) اتحادیە و داوا یەکخەرەکانی (١٣١ ، ١٨٥ ) ٢٠٢٣ اتحادیە، دوای چەندین دادبینی و دواخستنی کۆببێتەوە ،و چاوەروان دەکرێت بڕیاری کۆتایی بدات، سکاڵاکان لە لایەن بەرێزان ( زیاد جەبار ) و (ئامانج شەمعونەوە )تۆمار کراون داوادەکەن دادگا بڕیار بدات بە نادەستوری بوونی ماددەی ( ١ ، ٩ ، ١٥ ، ٢٢ ، ٣٦ )ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی سالی ١٩٩٢ ی هەموار کراو ، ئەگەر سەرنج بدەین لە سەرتایی دەست پێکی دادبینەوە تا ئەمرۆ چەندین خوێندنەوەی جیاجیا بۆ بڕیارە چاوەڕوانکراوەکانی دادگای فیدڕاڵی کراون و لێکدانەوەی جیاجیاشیان بۆ کراوە، بێ گومان بۆشایی یاسایی لە هەرێمی کوردستان کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆی پرۆسەکە جێهێشتوە.
لەوانە :
١-کارا نەبوونی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم.
٢-ڕاسپاردنی کۆمسیۆنی فیدڕاڵی بە سەرپەرشتی کردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، بۆیە کۆمسیۆنی فیدڕاڵی پاڵپشت بە یاسای ژمارە ( ٣١)رێکارو سیستەمی جێبەجێ کردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات ، کار بەیاسای ژمارە (٣١) ی ساڵی ٢٠١٩ کۆمسیۆنی فیدڕاڵی ،و یاسای ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠١٥ یاسای حزبەکان دەکات ، واتە کۆمسیۆن فیدڕاڵی یاسای حزبەکانی فیدراڵ جێبەجێدەکات ،هەروەها دەستەی دادوەری هەڵبژاردن کە لە لایەن ئەنجومەنی داوەری عێراقە و پێکێهنراو بەت لە کار وبڕیاکانی کۆمسیۆن دەدات ،ئەمەش چەندین لێکەوتەو پرسیاری یاسایی لێدەکەوێتەوە، بەرای بەندەش و لێکەوتەکانیشی بە پێی بنەمای یاسایی (اللاحق یلغی السابق ) مامەلەی لەگەڵ دەکرێت ، وە بیرمان نەچێت بە پێی ماددەی (٢٦) یاسای کۆمسیۆن کار بەهیچ یاسایەک ناکرێت پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایەبن ، کەواتە گەر پرسیارێ بکەین ئەم دەست کراوەییەی کۆمسیۆن تا چەند گرێ کوێرەکان دەکاتەوە و هاوکار و وەلامدەرەوەی داوکاری حزبەکان دەبێت و کەموو کوریە بەرچاوەکانی یاسا پەیوەندیدارەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن ( یاسای حزبەکان ، یاسای کۆمسیۆن ، یاسای هەڵبژاردن ، یاسای کۆمەکی حزبەکان )ی هەرێم پر دەکاتەوە ، پێش ئەوەی خوێندەوە بۆ بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دادگای فیدڕاڵی بکەین ، پرسیاری دەکەین ، ئایە سیستەم و رێکارەکانی کۆمسیۆن چ کاریگەریان جێ هێشتوە لەسەر داواکەی داگای فیدڕاڵی ؟ کۆمسیۆنی فیدڕاڵی سیستەمی هەڵبژاردن و ئەژمارکردن و جیاکردنەوە ژمارە(١) ی ساڵی ٢٠٢٣ ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکردوە ، لەو سیستەمە پێناسەی تۆماری دەنگدەران دەکات تۆماری بایۆمەتری دەکاتە بنەما و وە هەر دەنگدەرێ خاون و هەڵگری کارتی بیۆمەتری درێژ مەودا نەبێت مافی دەنگدانی نابێت ، هەرەوها لە سیستەمەکەی کۆمسیۆندا پێناسەی ( حزب و کاندیدی تاکی کردوە ) بەمەش کۆمسیۆن چارەسەری کێشەی مادەی (١٥)ی تایبەت بە تۆماری دەنگدەرانی کردوە ، هەروەها لە ماددەی ( ٢٢) چارەسەری پرسی (حزب ، لیستی ) کردوە کە سکاڵایان لە بارەوە کراوە ، ئەوەی دەمێنیتەوە کە دادگا لە دادبینیەکەی بریاری لەبارەوە بدات هەریەک لە ماددەی ( ١ ، ٩ ، ٣٦ ) لێرەدا کارێکی قورس و گرانە پێشبینی بۆ بڕیاری دادگا بکەین ، بەلام لەناو یاساکانی هەرێمی کوردستان کون و کەلەبەری زۆر گەورەی تیادایە ، تەنانەت مرۆ ناتونێت خوێندنەوە بۆ حوکمەکانی ماددەی ( ١١٠ ، ١١٥، ١١٧ ، ١٢١ ) دەستوریش بکات ، تەنها ئەونەبێت بێ دەنگێ هەڵبژێرین ، بەداخەوە حزبە سیاسیەکان و چاودیران و یاساناسان بەیەکەوە بەشێکی ئەو کەم تەرخەمیەیان بەردەکەوێت ، دوای ئەم بارو دۆخە نەخوازراوە، کە دەرنجامی نەسازان و بەهەند وەرنەگرتنی گرنگی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە ، ئێستا زیاتر لە جاران کاریگەریان جێ هێشتوە ، نابێ بیشارینەوە کە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یاسای حزبەکان و یاسای کۆمسیۆن و یاسای کۆمەکی حزبەکان کەوموو کوری زۆریان تێدایە ، هەروەها نابێ ئەوەشمان بیر بچێت کە یاسای کۆمسیۆنی هەریم و یاسای حزبەکانی هەرێم پێویستیان بە تێروانین و هەڵوەستە لەسەر کردن و بەراوەردکاری هەیە لەگەل یاسای کۆمسیۆنی فیدڕالی و یاسای حزبەکانی فیدڕاڵی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

