هێزێكی ئەمنی پارتی لە هەولێر چالاكوانێك دەڕفێنێت
کوردستان 10:34 AM - 2023-04-25
PUKMEDIA
عەلی مەحمود چالاكوانی بواری جینۆساید
عەلی مەحمود چالاكوانی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان رفێندراوە و بەوتەی سەرۆكی یەكێتیی نوسەرانی جینۆسایدیش:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چالاكوانەکە لە ماڵەكەی خۆیدا لەگەڕەکی راستی رفێندراوە".
سالار مەحمود سەرۆكی یەكێتیی نوسەرانی جینۆساید بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥-٤-٢٠٢٣ عەلی مەحمود چالاكوانی بواری جینۆساید و ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و ئەندامی دامەزرێنەری یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان لەھەولێر لەماڵی خۆی لەگەڕەکی راستی رفێنراوە".
"دامودەزگا پەیوەندیدارەكان لەو بارەیەوە ئاگادار دەكەینەوە بۆ سۆراخكردنی و بۆ ئاشكراكردنی چارەنوسی و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمود محەمەد." سەرۆكی یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی وایوت.
عەلی مەحمود رفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار
سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە هەولێر بە PUKMEDIAی راگەیاند:" هێزێكی ئەمنی پارتی سەعات 5:00 سەرلەبەیانی 25/4/2023 هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی عەلی مەحمود و رفاندویانە بۆ شوێنێكی نادیار".
"ئەو چالاكوانە رەخنەگر و نوسەر و چالاكوانە و هۆكاری رفاندنەكەشی دیارە لەسەر ئەو قسە و هەوڵوێستەكانیەتی و راپۆرتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكانیش چەندینجار رایانگەیاندووە كە لەم كابینەیەدا بەتایبەت مافی ئازادی و رەخنە و چالاكی مەدەنی تەواو بەرتەسك و یاساغ كراوە" ئەو سەرچاوە ئاگادارە وایوت.
رەخنەیەکی زۆر بەرۆکی حکومەتی هەرێم دەگرێتەوە
سەرەرای باسکردنی پێشێلکارییەکان و سەرجەم ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ئازادی تاک و رۆژنامەنووسان و رەخنەگران لەهەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەهەولێر و دهۆک لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک پێویست وەڵامدانەوەی نییە و سەرۆكی یەكێتیی نوسەرانی جینۆساید_یش دەڵێت:"پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەنگەوە هاتنی هەبێت بۆ راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەچالاکوانە سیاسیەکان و رەخنەگران و رۆژنامەنووسانەوە، باشتر وایە حکومەتی هەرێم لەبری رووبەڕوبونەوە بۆ رەخنەکان بەخۆیدا بچێتەوە و پێداچوونەوە بەهەڵسوکەوتی دامودەزگاکان لەمامەڵەکردن لەگەڵ رەوشی ئازادییەکانی مافی مرۆڤ پرسی مافی مرۆڤ بکات.
سالار مەحمود سەرۆكی یەكێتیی نوسەرانی جینۆساید وتیشی:"هەرچەندە ئێمە نامانەوێت پێش رووداوەکان بکەوین عەلی مەحمود کەسێکی رەخنەگرە و رەخنە لەدەسەڵاتی سیاسی و گەندەڵی کەموکوڕییەکان دەگرێت کە مافی خۆیەتی و یەکێکە لەو کەسانەی کەلەبواری جینۆساید دا لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان کاردەکات و بەردەوامە لەچالاکی کردن، ئەم رووداوە لە هەولێری پایتەخت روویداوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسیارن لەسەلامەتی گیانی عەلی مەحمود".
"رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی رەخنەی توندیان لەدەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان هەیە رەخنەکانیشیان لەجێی خۆیەتی، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەنگەوە هاتنی هەبێت بۆ راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەچالاکوانە سیاسیەکان و رەخنەگران و رۆژنامەنووسانەوە، باشتر وایە حکومەتی هەرێم لەبری رووبەڕوبونەوە بۆ رەخنەکان بەخۆیدا بچێتەوە و پێداچوونەوە بەهەڵسوکەوتی دامودەزگاکان لەمامەڵەکردن لەگەڵ رەوشی ئازادییەکانی مافی مرۆڤ پرسی مافی مرۆڤ بکات، هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر رەخنەیەکی زۆر ئەمەش بەرۆکی حکومەتی هەرێم دەگرێتەوە"سالار مەحمود وایوت.
پێشتر عەلی مەحمود لە ساڵرۆژی یادی ئەنفال دا رایگەیاند:" كوڕی ئەو كەسەی كەسوكاری منی ئەنفال كرد، ئێستا قایمقامی هەولێرە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

