داڵده‌دانی ئه‌نفالچییه‌كان له هه‌ولێر، توڕ‌ه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه
کوردستان 12:12 PM - 2023-04-15كوڕەكانی سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری رژێمی بەعس لەسەر قەڵای هەولێر
دوای 35 ساڵ هێشتا هیچ كام له تاوانبارانی ئه‌نفال كه ژماره‌یان 423 تاوانباره‌و له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه ده‌ستگیرنه‌كراون و حكومه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانرێت و داڵده‌دانی ئه‌نفالچییه‌كانیش له‌هه‌ولێر تۆڕ‌ه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه، رزگاربوویه‌كی ئه‌نفالیش ئاشكرایده‌كات:" ئه‌و ئه‌نفالچیه‌ی ماڵی خاڵ و چه‌ند ناسراوێكی دیكه‌یانی ئه‌نفال كرد، ئێستا كوڕ‌ه‌كه‌ی قائیمقامی هه‌ولێره" و ئه‌ندامێكی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رایگه‌یاندوه:" ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه جینۆسایدیان به‌سه‌ر گه‌لی كورد هێناوه ئێستا له‌هه‌ولێرن، ئەمەش لەکاتێکدا ژمارەیەک لە چالاکوان و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بەنیاز بوون گردبونەوەیەک بکەن بەڵام ئاسایشی هەولێر رێگریلێکردن".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: "خه‌مساردی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رحه‌ق به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و فه‌رامۆشكردنی داوا ره‌واكانیان، مایه‌ی نیگه‌رانییه و ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و راستییه بزانن كه گه‌رمیانییه تێكۆشه‌ره‌كان پشكی شێریان له مێژووی خه‌باتی كورد و به‌دیهێنانی ئه‌م ئه‌زموونه‌دا هه‌یه، بۆیه پشتكردنه گه‌رمیان و گه‌رمیانییه قاره‌مانه‌كان بێوه‌فاییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان".
رزگاربوویه‌كی ئه‌نفال: باوكی قائیمقامی هه‌ولێر ماڵی خاڵمی ئه‌نفال كرد
عه‌لی مه‌حمود رزگاربووی ئه‌نفال و چالاكوان له به‌رنامه‌ی ره‌هه‌ندی كه‌ناڵی كوردسات دا له‌یادی ئه‌نفالدا ده‌ڵێت: "ئه‌و ئه‌نفالچیه‌ی ماڵی خاڵم و چه‌ند ناسراوێكی ترمانی ئه‌نفال كرد، ئێستا كوڕ‌ه‌كه‌ی له‌هه‌ولێره‌و قایمقامی هه‌ولێره، ئیتر ئێمه چ دڵێكمان به‌م شاره خۆش بێت".
"رۆژی پێنج شه‌ممه ئاسایشی پارتی رێگری لە گردبونەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان کرد لەکاتێکدا هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌یانهێشتووه له‌هه‌ولێر ساڵیادی ئه‌نفال بكرێته‌وه، كه‌له‌هیچ وڵاتێكی جیهاندا یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان پێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت نییه و وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی سه‌یری ده‌كرێت و یادی ده‌كرێته‌وه" عه‌لی مه‌حمود وایوت
نه‌وه‌ی ئه‌نفالچییه‌كان له‌كوڕه شه‌هیده‌كان خۆشتر ده‌ژین
له‌هه‌ولێر رێگری له‌ساڵیادی ئه‌نفال ده‌كرێت و مافپه‌روه‌رێكیش ده‌ڵێت:" كوڕی ئه‌نفالچییه‌كان له‌كوڕو نه‌وه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان خۆشترو ئارامتر له‌پایته‌خت ده‌ژین".
مافپه‌روه‌ر هێمن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی وته‌كانی ئه‌وسای ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" بۆ ئه‌نفالچیی و نه‌وه‌كانیان هه‌ولێر ئارامه‌و ژیانێكی خۆشیان بۆ دابینكراوه، بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدیش ئه‌وه بارودۆخه‌كه‌یانه كه‌هه‌موومان ده‌زانین له چ ژیانێكدان".
" زۆربه‌داخه‌وه‌ین كه له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه داڵده‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه تاوانبارن به ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی میلله‌تی كورد‌و رۆژێك له رۆژان ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان به خوێنی میلله‌ته‌كه‌مان سوربووه له ئێستادا له‌لایه‌ن حزبێكی باڵا ده‌ست له‌شاری هه‌ولێر پارێزگاریان لێده‌كرێت"، مافپه‌روه‌ر هێمن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د وایوت.
كاكه‌مین نه‌جار: تاوانبارانی ئه‌نفال له‌هه‌ولێر داڵده‌دراون
داڵده‌دانی ئاشكرای تاوانباران و نه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال له‌هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش ئه‌و راستییه ناشارێته‌وه كه تاوانبارانی جینۆساید ئێستا له‌هه‌ولێرن.
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی 22-9-2021 له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه بۆ حزبه‌كه‌ی وتی:" ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه جینۆسایدیان به‌سه‌ر گه‌لی كورد هێناوه ئێستا له‌هه‌ولێرن، ئه‌م راستییه‌ش كه تائێستا باس نه‌كراوه، نزیكه‌ی 30 رێكخراو و ده‌زگاو رۆشنبیر‌و په‌رله‌مانتارو رۆژنامه‌نوس، له‌دژی وته‌یه‌كی ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و داڵده‌دانی تاوانبارانی جینۆسایدیان له‌هه‌ولێر شه‌رمه‌زار كرد.
كوڕه‌كانی هاشم سوڵتان له‌هه‌ولێرن
پێشتریش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی كوڕه‌كانی هاشم سوڵتان وه‌زیری به‌رگری به‌عس له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و وته‌كه‌ی كاكه‌مین نه‌جاری پشتڕاستكرده‌وه كه‌وتبووی: "له‌هه‌ولێر داڵده‌ی ئه‌نفالچییه‌كان و نه‌وه‌كانیان ده‌درێت".
به‌ره‌سمی له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال رۆژی 20-5-2007 بڕ‌یاری ده‌ستگیركردن بۆ 423 تۆمه‌تباری ئه‌نفال له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا هیچ كام له‌م تۆمه‌تبارانه نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا و حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌وڵی نه‌داوه ده‌ستگیریان بكات و ناوی هه‌ڵاتووه‌كان بدات به پۆلیسی ئینته‌رپۆل، به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌ت تۆمه‌تبارانی پاراستووه‌و پله‌و پۆستی سه‌ربازی پێ به‌خشیوون یاخود پشتیوانی مه‌عنه‌وی لێكردون و دیوه‌خانی بۆ كردونه‌ته‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌مووكات پشتیوانی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران بووه، چونكه به‌شی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیاباران كه‌وتوون له‌سنووری پارێزگای سلێمانییه و خۆی به‌خاوه‌نیان ده‌زانێت، گه‌رمییانییه‌كان له‌تاوانی ئه‌نفالدا پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و جیاكارییه‌ی له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كراوه، نه‌توانراوه وه‌ك پێویست خزمه‌تی گه‌رمیان و گه‌رمییانییه‌كان بكرێت و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیش پشتكردنه گه‌رمیان و گه‌رمیانییه قاره‌مانه‌كان به‌بێوه‌فاییه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان ناو ده‌بات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06