پاڵپشتی حزبی رفاندن و ئەتککردنی لە هەولێر زیاد کردووە
کوردستان 02:54 PM - 2023-04-15
PUKMEDIA
ئەو کەسانەی لە هەولێر سەریان تاشراوە
رفاندن
و ئه‌تككردنی پارێزه‌رو گۆرانی بێژ‌و خه‌ڵكی ئاسایی بە پاڵپشتی حزب له‌شاری هه‌ولێر له‌حاڵه‌ته‌وه
به‌ره‌و دیارده باڵده‌كێشێت و هه‌ر رۆژه‌و كه‌سێك سه‌ری ده‌تاشرێت و ئه‌تكده‌كرێت،
پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت: "هه‌ولێر شارێكی گه‌وره‌یه‌و ئه‌و شتانه هه‌ر
رووده‌دات".
پارێزه‌رێكی
راوێژكار له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌هه‌ولێر ده‌ڕفێنرێت و دوای به‌توندی ئه‌شكه‌نجه‌دان
و شكاندنی ده‌موچاوی و چه‌ند به‌شێكی جه‌سته‌ی، سه‌ری ده‌تاشرێت، برای پارێزه‌ره‌كه‌ش
ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر به‌رگریكار له یاسا ئاوهای به‌سه‌ربهێنرێت، قوڕ به‌سه‌ر
خه‌ڵكی دیكه".
مافی مرۆڤ نیگه‌رانه له‌رووداوه‌كانی هه‌ولێر
ر‌ۆمیۆ
حوزه‌یران نیسان سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئیدانه‌ی
هه‌موو هێرشێك ده‌كه‌ین كه ده‌كرێته سه‌ر مافی مرۆڤ له هه‌رێم و نیگه‌رانین له‌و
پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ ده‌كرێت له‌هه‌ولێر".
"له‌ماوه‌ی
رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكی ئه‌تككردنی مرۆڤ له هه‌ولێر روویانداوه‌و یاداشتی خۆمان
وه‌ك لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین
و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و گه‌یاندنیان به سزای یاساییان
ده‌كه‌ین"، ر‌ۆمیۆ حوزه‌یران نیسان وایوت.
چوار چه‌كدار له‌هه‌ولێر پارێزه‌رێك دەڕفێنن
شه‌وی
ر‌ابردوو له‌شاری هه‌ولێر، چوار چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی پارێزه‌رێكی راوێژكاری
و دوای رفاندنی به توندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌تكی ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د
یابه كه پارێزه‌رێكی راوێژكاره له هه‌ولێر، له‌سه‌ر كه‌یسێكی دادگا ئه‌شكه‌نجه
ده‌درێت و بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌ڵێت: "كاتێك ئه‌شكه‌نجه‌یان دام و لێیان
دام و ئه‌تكیان كردم و سه‌ریان تاشیم، به‌و حاڵه‌شه‌وه ڤیدیۆییان تۆمار كردم".
"له سه‌عات
11ی هه‌تا 2ـی شه‌و به‌رده‌وام به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌شكه‌نجه‌یان دام، كه چه‌ند چه‌كدارێك
بوون و پێیان وتم (ئێمه واده‌كه‌ین و حساب بۆ كه‌سیش ناكه‌ین و هه‌رچیشت پێده‌كرێت
بیكه)"، محه‌مه‌د یابه وایوت.
برای
پارێزه‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌رگریكار له یاسا ئاوهای به‌سه‌ربهێنرێت،
قوڕ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی و براكه‌م ته‌نها له‌پێناو كه‌یسێكی یاسایی وایلێكراوه،
چونكه هیچ دوژمنایه‌تییه‌كمان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری
هه‌ولێر بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه وتی:" هه‌ولێر
شارێكی گه‌وره‌یه‌و ئه‌و رووداوانه هه‌ر رووده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ین
تۆمه‌تباره‌كان رووبه‌ڕووی یاسا بكه‌ینه‌وه".
سه‌ندیكای پارێزه‌ران: هه‌ڵوێستمان ده‌بێت
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، له‌باره‌ی په‌لاماردانی پارێزه‌ره‌كه‌ی ھه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: "پارێزه‌ر محه‌مه‌د یابه دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی و رۆحی، بۆ سوكایه‌تی سه‌ری تاشراوه، له‌پاڵ پارێزه‌ی سكاڵاكار، ئێمه‌ش سكاڵای خۆمان له دژی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه تۆمار ده‌كه‌ین و گشت رێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ینێ چه‌ند خوله‌كێك له‌دژی ئه‌و تاوانه كاره‌كانیان راده‌گرن."
ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی سەرکۆنەی تاوانەکە دەکات
ناوەندی
کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە رفاندن و ئەشکەنجەدانی پارێزەر
(محمد یابە سۆفی) لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت: "بەناوی ناوەندی کاروباری یاساییەوە
زۆر بەتوندی سەرکۆنەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەکەین کە لە شاری هەولێر لەلایەن
چەند کەسێکی لە یاسا دەرچوو بە دڕندانەترین شێوە بەرانبەر بەپارێزەری راوێژکار
(محمد یابە سۆفی) ئەنجامیانداوە".
لە
بەیاننامەکەشدا هاتووە: "ئەم تاوان و تیرۆری کەسایەتیە بەرامبەر پارێزەری
ناوبراو ئەنجام نەدراوە بەتەنها بەڵکو دەستدرێژی کردن بوە بۆ سەر کۆی دەسەڵاتی
دادوەریی و سەروەری یاسا لەهەرێمدا، هەروەک
لە ماددەی (۲۲) یاسای
كاری پارێزەرایەتی دا بەڕونی هاتوە (دەستدرێژی کردنە سەر پارێزەر وەک دەستدرێژی
کردنە سەر دادوەر وایە )".
توێژه‌رێك: ئه‌تك كردن كاریگه‌ری خراپ جێده‌هێڵێت
توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی داوا ده‌كات حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رێكاری جدی تر له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌وه بگره به‌رو ئه‌و كاره ته‌واو پێشلكردنی مافی مرۆڤه.
ژوان عه‌لی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سه‌رو برۆتاشین وه‌ك ئه‌تك كردنی مرۆڤ به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئه‌و كارانه كاردانه‌وه‌ی له‌دوادێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر تاوانلێكراو جێده‌هێڵێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س به‌رگه‌ی رووداوه‌كه ناگرن و كۆتایی به‌ژیانی خۆیان ده‌هێنن".
"پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توندتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه بێنه ده‌نگ، چونكه ئه‌وه به‌س ته‌نها سه‌رتاشینێك نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه پێشێلكردنی مافی مرۆڤه به‌ناشرینترین شێوه‌و كاریگه‌ری سلبی زۆر خراپ له‌سه‌ر تاوانلێكراو جێده‌هێڵێت" ژوان عه‌لی وایوت.
پێشتریش له‌هه‌ولێر گۆرانی بێژێك ئه‌تك كرا
مانگی
ر‌ابردوو له‌شاری هه‌ولێر گۆرانیبێژێكی میللی به‌ناوی دانی سویدی له‌لایه‌ن كادرێكی
پارتیه‌وه به‌ناوی كه‌یفی سابیر ئه‌حمه‌د ئه‌تك كرا و سه‌ری تاشرا، كه ئه‌مه‌ش
كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌روه‌ها دوو مانگێك پێش ئێستا له رۆژی
2023-3-4 دا نه‌وزاد ساڵح پزیشكێكی شاری دهۆك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:
"له‌ترسی كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌ل به‌ندی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به پارتی له
دهۆكه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵهاتووم و ئێستاش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه".
دوای 21 ساڵ خزمه‌ت سه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك تاشرا
پێشتریش
هێزێكی پارتی سوكایه‌تییان به‌پێشمه‌رگه‌یه‌ك كرد به‌ناوی هێمن بنه‌سڵاوه‌یی و سه‌روو
برۆیان تاشی و هیچ لیژنه‌یه‌یشیان بۆ به‌دواداچوون له‌و رووداوه پێكنه‌هێنا، له‌كاتێكدا
ناوبراو 21 ساڵ بوو پێشمه‌رگه بوو، به‌وحاڵه‌شه‌وه له‌هه‌ولێر شاربه‌ده‌ركراو رووی
كرده سلێمانی.
رووداوه‌كانی
رفاندن و سه‌رو برۆتاشین و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی
كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ك به‌ده‌سته‌كانی حزبه‌وه رووی له‌زیادبوون كردوه‌و راپۆرته
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌باره‌ی مافی مرۆڤه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن و
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌پاشه‌كشه‌ی ته‌واودایه‌و
ئازادی تاك بە بڕیاری حزب به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان
له‌و مه‌ترسییه ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌و داوایان كردوه رێگری له‌پێشێلكردنی مافی مرۆڤ
بگیرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

