حكومه‌ت لێبڕینی شاراوه له‌مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كات
کوردستان 11:11 AM - 2023-02-28
پلەی ئەفسەران
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جۆرێكی دیكه له لێبڕینی شاراوه په‌یڕه‌و ده‌كات و له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 و 80 جێبه‌جێی ده‌كات، كابینه‌ی نۆهه‌میش غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كات، قه‌باره‌ی لێبڕینی شاراوه‌ی پێشمه‌رگه‌ش جیاوازه به‌پێی پله سه‌ربازییه‌كانیانه.
هه‌شت ساڵه جیاوازی مووچه بۆ هێزی پێشمه‌رگه كه حكومه‌ت وه‌ك "لێبڕینی شاراوه" په‌یڕه‌وی ده‌كات خه‌رج نه‌كردوه، كه به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار ئه‌فسه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت:" حكومه‌ت غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كات و كاتێك ئه‌وان له‌شه‌ڕی داعشدابوون حكومه‌ت جیاوازی مووچه‌ی بۆ خه‌رج نه‌كردون".
ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌هێزه‌كانی 70 و 80 وه به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری (118 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه) له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له (5 هه‌زار) ئه‌فسه‌ر له‌كابینه‌ی نۆدا دوای ئه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان دواكه‌وت، جیاوازی مووچه‌شیان پێ نه‌دراوه.
جیاوازی مووچه چییه؟
جیاوازی مووچه، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك له‌هه‌ر وه‌زاره‌تێك بێت به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ساڵانه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ستێپێك یان به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی مووچه‌كه‌شی زیاد ده‌بێت كه به‌جیاوازی مووچه ناوده‌برێت، به‌ڵام حكومه‌ت له‌ئێستا "لێبڕینی شاراوه‌ی" له‌و جیاوازی مووچه‌یه بۆ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش كردوه.
هه‌شت ساڵه جیاوازی مووچه‌ی ئه‌فسه‌ران خه‌رج نه‌كراوه
به‌پێی به‌دواداچوونێكی سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی 70 و 80 كه له‌خشته‌كانی نه‌ورۆز و ئه‌یلولی ساڵی 2016 تا 2023 پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه تائێستا جیاوازی مووچه‌كه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه یان له‌خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یاندا كه چه‌ند ساڵێك دواكه‌وتووه چه‌ند مانگێكیان بۆ خه‌رجكراوه.
پله به‌رزكردنه‌وه به لێبڕینی شاراوه‌وه!
له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" پێنج هه‌زار و 456 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ساڵانی 2016 تا 2023پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا جیاوازی مووچه‌كه‌یان بۆ نه‌به‌ستراوه‌و حكومه‌ت لێبڕینی شاراوه‌ی په‌یڕه‌و كردوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌شه‌ڕی داعشدابوون و سنگی خۆیان به‌گوللـه‌وه ناوه ".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه:" له‌و ساڵانه‌ی جیاوازی مووچه راگیراوه، حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 30 ملیار دیناری له‌جیاوازی مووچه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه وه‌ك لێبڕینی شاراوه په‌یڕه‌وكردوه كه پشكی زۆری به‌ر كابینه‌ی نۆ ده‌كه‌وێت كه ساڵی 2019 دا پێكهێنراوه‌و تائێستاش دابیننه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه".
كابینه‌ی نۆهه‌م درێژه به لێبڕینی شاراوه‌ی مووچه ده‌دات
هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه پله‌یان له مولازم بۆ سه‌رووتره له‌ساڵی 2016 تا 2019 پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام جیاوازی مووچه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌و حكومه‌ت له‌جیاوازی مووچه‌كانیان لێبڕینی شاراوه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌ساڵانی 2018 و 2019 شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌بوون له‌ساڵی 2023 پله‌یان بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆیان بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی مووچه‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌رانی ساڵانی 2020 و 2021 و 2022 و 2023 شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه بوون، تائێستا پله‌كانیان به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه و كابینه‌ی نۆهه‌م دێژه به لێبڕینی شاراوه ده‌دات.
جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه كه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌رچووه، جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
مولازم بۆ مولازمی یه‌ك/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 77 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 7ملیۆن و 392 هه‌زار دینار ده‌كات.
مولازمی یه‌ك بۆ نه‌قیب/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 77 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 7ملیۆن و 392 هه‌زار دینار ده‌كات.
نه‌قیب بۆ رائید/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 89 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 8ملیۆن و 544 هه‌زار دینار ده‌كات.
رائید بۆ موقه‌ده‌م/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 115 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 11ملیۆن و 40 هه‌زار دینار ده‌كات.
موقه‌ده‌م بۆ عه‌قید/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 143 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 13ملیۆن و 728 هه‌زار دینار ده‌كات.
عه‌قید بۆ عه‌مید/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 249 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 23ملیۆن و 904 هه‌زار دینار ده‌كات.
عه‌مید بۆ لیوا/ جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 2 ملیۆن و 415 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 231ملیۆن و 840 هه‌زار دینار ده‌كات.
لیوا بۆ فه‌ریق / جیاوازی مووچه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی 2 ملیۆن و 822 هه‌زار دیناره، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌م پله‌یه‌دان ئه‌گه‌ر 96 مانگ جیاوازی مووچه‌یان لای حكومه‌ت بێت 270 ملیۆن و 912 هه‌زار دینار ده‌كات.
به‌پێی یاسای ژماره 38 ی ساڵی 2007 ی خزمه‌ت و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیستی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران ده‌نێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ده‌رده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا، هه‌ردوو خشته‌ی نه‌ورۆز و ئه‌یلولی ساڵانه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه، به‌ڵام مه‌رسومی هه‌رێمییان دواده‌كه‌وێت و خه‌رجكردنی جیاوازی مووچه‌كانیشیان بۆ نه‌كراوه.
به‌پێی راپۆرتێكی بنكۆڵكاری PUKMEDIA حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی شاراوه‌ی له‌فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نیش په‌یڕه‌و كردوه كه زۆرترینیان له‌كابینه‌ی نۆدایه‌و به‌تێكڕا له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 2 بۆ 4 ترلیۆن دینار لێبڕینی شاراوه‌ی له‌مووچه‌دا كردووه.
زانیاری زیاتر له‌م لینكه‌دایه..
زیاتر له حه‌وت ساڵه "لێبڕینی شاراوه" له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
هەواڵی زیاتر
-
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26