حكومەتی هەرێم زیاتر لە 2 بۆ 4 ترلیۆن دینار لێبڕینی شاراوەی لەمووچەدا كردووە
کوردستان 09:32 AM - 2023-02-25
PUKMEDIA
لێبڕینی شاراوە لە مووچەی فەرمانبەران
زیاتر
لە حەوت ساڵە "لێبڕینی شاراوە" لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
دەكرێت و لە كابینەی نۆیەمیشدا 4 ساڵ زیاترە ئەو لێبڕینی شاراوەیە بەردەوامە و جێگری
سەرۆكی لیژنەی یاساییش لە پەرلەمانی كوردستان لێبڕینی شاراوە بە غەدر دەزانێت و دەڵێت:
"7 ساڵ زۆر زۆرە كە لێبڕینی شاراوە لە مووچەی مووچەخۆران دەكرێت و كەمتەرخەمی
لە پلەبەرزكردنەوەو كۆتاهێنان بەلێبڕینی شاراوە دەكرێت".
ژمارەی
موچەخۆرانی هەرێم بەپێی سیستمی بایۆمەتری (یەك ملیۆن و 249 هەزار و 481) مووچەخۆرە
و لەو ژمارەیەش (483 هەزار) مووچەخۆری مەدەنییە كە حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی
راگرتوون و درێژە بە لێبڕینی شاراوە دەدات.
لێبڕینی شارەوە چییە؟
لێبرینی شاراوە، لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی لەحكومەتی هەرێم دەكرێت لە رێی راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانەرانەوە، بەو هۆیەشەوە هەر مووچەخۆرێك مانگانە (60 بۆ 100) هەزار دینار لەمووچەكەی دەبڕدرێت.
7ساڵ و 2 مانگە لێبڕینی شاراوە لە مووچەدا دەكرێت
بەپێی
بەدواداچوونێكی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، راگرتنی پلە بەرزكردنەوە لە كابینەی هەشتەمەوە
دەستیپێكردووە لە رۆژی (1/1/2016)ـەوە بڕیارەكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی
7ساڵ و 2 مانگە درێژەی هەیە، كە سێ ساڵ لێبڕینی شاراوە بەر تەمەنی كابینەی 8 دەكەوێت
و زیاتر لە 4 ساڵیشە كابینەی 9 درێژە بە لێبڕینی شاراوەی مووچەی فەرمانبەران دەدات.
"لێبڕینی
شاراوە"، بەهۆی رێنمایی وەزارەتی دارایی ژمارەی 11ی ساڵی 2016ـەوەیە كە دەڵێت:
"پێویستە هەموو فەرمانبەرێكی پلە وەزیفییە گشتییەكان پلە بەرزكردنەوەیان رابگیرێت،
هەتا پەسەندكردنی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2016)، هەروەها لەساڵی 2017 ش بە درێژكردنەوەی
راگرتنی پلە بەرزكردنەوە پشتی بە هەمان رێنمایی بەست و ئەو ساڵەش درێژە بە لێبڕینی
شاراوە و راگرتنی پلەبەرزكردنەوە دراوە و "تائێستاش حكومەت پڕۆژەیاسای بودجەی
نەناردووەتە پەرلەمان".
لێبڕینی شاراوەی هەر فارمانبەرێك بۆ یەك مانگ 60 بۆ 100 هەزار دینارە
مامۆستا
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی (دەوری)* یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKMEDIA ی
راگەیاند: "بەهۆی راگیرتنی پلە بەرزكردنەوەی مووچەخۆرانەوە، مانگانە (60 بۆ
100) دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانیش دەكرێت".
بەپێی
ئەو لێبڕینە شاراوەیەی حكومەتی هەرێم، 7ساڵ و 2 مانگە پەیڕەوی دەكات، كە 84 مانگە
و بۆ هەر مووچەخۆرێك بڕی (5 ملیۆن و 40 هەزار دینار، بۆ 8 ملیۆن و 400 هەزار) دینار
لێبڕینی شاراوە لە مووچەكەی كراوەو لای حكومەتە.
لێبڕنی شاراوە لە مووچەی 483 هەزار فەرمانبەردا كراوە
ئەم
لێبڕینە شاراوەیە كە بەسەر (483) هەزار مووچەخۆردا جێبەجێدەكرێت، ئەوا حكومەتی هەرێم
لە یەك مانگدا بڕی (28 ملیار و 980 ملیۆن بۆ 48 ملیار و 300 ملیۆن) دینار لە فەرمانبەرانی
مەدەنی دەبڕێت.
لە
ماوەی ساڵیكیشدا پارەی لێبڕینی شاراوە دەگاتە (347 ملیار و 760 ملیۆن بۆ 579 ملیار
و 600 ملیۆن دینار).
جێگری لیژنەی یاسایی: پێویستە پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە
كەواتە
لە ماوەی جێبەجێكردنی بڕیاری راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران لە 1/1/2016ـەوە
كە (84) مانگ دەكات، بڕی (2 ترلیۆن و 434
ملیار و 320 ملیۆن) بۆ( 4 ترلیۆن و 57 ملیار و 200 ملیۆن) دینار كۆی گشتی لێبڕینی
شاراوەی مووچەخۆرانی مەدەنییە كەلە كابینەی 8 و 9 دا جێبەجێدەكرێت و بەردەوامە.
عەباس
فەتاح جێگری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "ماوەی 7 ساڵ راگرتنی پلە بەرزكردنەوە و لێبڕینی شاراوە لە مووچەی
مووچەخۆران كاتێكی زۆرە كە بەبیانووی پەسەندكردنی بودجەوە پەیڕەو دەكرێت، بۆیە پێویستە
وەكچۆن پاشەكەوتی مووچە هەڵگیرا، پلەبەرزكردنەوەش دەستپێبكاتەوە و حكومەتیش بیانوی
قەیرانی دارایی نەماوە و ئێستا داهاتێكی زۆر هەیە".
50 مانگە كابینەی نۆهەم لێبڕینی شاراوەی مووچە دەكات
لەو (84) مانگەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوە و لێبڕینی شاراوە، (50) مانگی بەر كابینەی نۆهەم دەكەوێت كە زۆرترین ماوەی لێبڕینی شاراوەی مووچەی فەرمانبەران و راگرتنی پلەبەرزكردنەوەیە كە بۆ هەر فەرمانبەرێك لەو 50 مانگەدا (2ملیۆن و 880 هەزار) بۆ (4 ملیۆن و 800 هەزار) دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەكەی كراوە.
هەربەپێی
شیكاری داتاو زانیارییەكان، لەكابینەی نۆهەمدا بڕی (1 ترلیۆن و 391 ملیار و 40 ملیۆن دینار) بۆ ( 2 ترلیۆن و 318 ملیار و
400 ملیۆن ) دینار لێبڕینی شاراوەی لە مووچەی (483 هەزار) فەرمانبەری مەدەنیدا
كردووە، وەك مامۆستا عەبدولواحید ئاماژەی پێكردووە كە بۆ هەر فەرمانبەرێك
مانگانە (60 بۆ 100) هەزار دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەكەیدا کراوە.
بەوتەی
پسپۆڕێكی كارگێڕی بۆ PUKMEDIA: "لێبڕینی شاراوەی
حكومەت لە مووچەی فەرمانبەران زیاترە، چونكە بۆ یەكجار پلە بەرزكردنەوە 60-100 هەزار
دینارە، بەڵام مووچەخۆر هەیە مافی دوو بۆ سێ جار پلە بەرزكردنەوەی لەماوەی ئەو 84
مانگەدا هەبووەو راگیراوە، كە لێبڕینی شارەوە دوو بۆ سێ هێندە زیاتر دەكات".
*یەکێتی مامۆستایانی کوردستان تائێستا هەڵبژاردنی نەکردووە و بەپێی هەڵبژاردنی پێشوو دوو سەرۆکی هەیە و بە دەوری سەرۆکایەتی یەکێتییەکە دەکەن، مامۆستا عەبدولواحید یەکێکە لە سەرۆکی یەکێتییەکەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

