حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانە زیاتر له 168 ملیار دینار لێبڕ‌ینی شاراوه له مووچه‌ی مامۆستایان‌دا ده‌كات
کوردستان 11:02 AM - 2023-02-21
PUKMEDIA
لێبڕ‌ینی شاراوە لە موچەی مامۆستایان دەکرێت
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" هه‌موو مانگێك (60 بۆ 100) هه‌زار دینار لێبڕ‌ینی داپۆشراو له مووچه‌ی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش خه‌مێكی تری مامۆستایانه".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌وتارێكی تایبه‌تیدا كه بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی نووسیوه ئاشكرایده‌كات:" ئه‌و لێبڕ‌ینه شاراوه‌یه‌ی مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان راگیراوه و بۆ هه‌ر مانگێك ئه‌وبڕ‌ه‌پاره‌یه به‌شاراوه‌یی ده‌بڕ‌درێت".
به گوێره‌ی داتایه‌ك كه مامۆستا عه‌بدولواحید سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان له وتاره‌كه‌یدا خستویه‌تیه‌ڕ‌وو، (170) هه‌زار مامۆستا به هه‌موو قۆناغه‌كانه‌وه هه‌ن هه‌ر له مامۆستایانی باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان و به‌ژماره‌ی وانه‌بێژانیشه‌وه، هه‌روه‌ها خوێنكارانیش نزیكه (2) ملیۆنن.
له‌و وتاره‌دا كه له‌بیروڕ‌ای سایتی PUKMEDIA بڵاوكراوه‌ته‌وه، مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د پشتیوانی و هاوڕایی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات بۆ بایه‌خدان به كه‌رتی په‌روه‌رده و مامۆستایان كه " په‌روه‌رده له نه‌وت و گاز گرنگتره" و ده‌ڵێت:" زۆر ده‌مێكه له نزیكه‌وه گوێ له مامۆستایان نه‌گیراوه و ئه‌و دیداره‌ی سه‌رۆك بافڵ هه‌نگاوێكی زۆر باشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی مامۆستایان كه 170 هه‌زاره و بۆ هه‌رمانگێكیش (60 بۆ 100) هه‌زار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه لێبڕ‌ینی شاراوه له مووچه‌كه‌یان ده‌كرێت به بیانوی راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه‌وه، به‌پێی زانیاری پشتراِستكراوه‌ی PUKMEDIA مامۆستایانی وانه‌بێژیش زیاتر له 30 هه‌زار ده‌بێت و ئه‌گه‌ر له كۆی مامۆستایان ده‌ربكرێت، ئه‌وا به گشتی 140 هه‌زار مامۆستا لێبڕ‌ینی مووچه‌ی شاراوه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وا بۆ هه‌ر مانگێك حكومه‌ت (8ملیار و 400ملیۆن بۆ 14 ملیار دینار) لێبڕ‌ینی شاراوه له مووچه‌ی مامۆستایان ده‌كات، كه ساڵانه ده‌گاته ( 100 ملیار و 800 ملیۆن بۆ 168 ملیار) دینار.
ده‌قی وتاره‌كه له بیروڕ‌ا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕ‌ا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

