سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی: هەوڵی رفاندن و تیرۆرکردنم دراوە
کوردستان 02:58 PM - 2023-02-14
PUKMEDIA
جەوهەر ئاغا هەرکی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی
سەرۆکی
عەشیرەتی هەرکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لایەنێکی کوردستانی چەندین
جار هەوڵی رفاندن و تیرۆرکردنمی داوە و لە
دادگای فیدراڵی و نێودەوڵەتیش سکاڵام لەسەر چەند کەسایەتییەکی ناو ئەو حزبە کوردستانیە
تۆمارکردووە کە بەڵگەمان لایە هەوڵی رفاندن و تیرۆرکردنی منیان داوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 14-2-2023، جەوهەر
ئاغا هەرکی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوودا
لەلایەن حزبێکەوە هەوڵی رفاندن و تیرۆرکردنم لە بەغدا درا، بەڵام پیلانی
ناحەزانمان جێبەجێ نەکراو فەشەل بە پیلانە گڵاوەکەیان هات، ئەمە لەکاتێکدایە کە
پێشتریش چەندین جار هەوڵی رفاندن و تیرۆرکردنم دراوە".
دەشڵێت:
"لەلایەن حزبێکی کوردستانییەوە هەوڵی تیرۆرکردنم دەدرێت، بۆیە بە مافی خۆمی دەزانم
کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکەم کە لەناو ئەو حزبەدا ئەو پیلانە
گڵاوەیان داڕشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا داوا لەو حزبە دەکەم کە بە سیاسەتی چەوتی خۆیدا بچێتەوە
و واز لەو کارە قێزەونانە بهێنێت".
ئاماژەی
بەوەشدا: "من هیچ شتێک لەخۆمدا شک نابەم تەنها ئەوە نەبێت کە سەرۆکی
عەشیرەتێکی دیاری کوردستانم و وەک هەندێک حزب بیرناکەینەوە، هەر بۆیە
تاوانبارکردنم بە هەندێک بابەت کە دوور و نزیک ئێمە لێی ئاگادار نین لە چوارچێوەی
ئەو پیلانەدایە کە بۆمان داڕێژراوە".
لەبارەی
تۆمارکردنی سکاڵاکەشی لە بەغدا و دادگای نێودەوڵەتی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی وتی:
"لامان وابووە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان ناتوانین مافی خۆمان وەربگرین،
بۆیە سکاڵاکەمان بردوەتە دادگای فیدراڵی و دادگای نێودەوڵەتی، لەکاتێکدا
تۆماتبارەکان لای ئێمە ناسراون و بەڵگەکان بۆ دادگا دەخەینەڕوو".
PUKMEDIA ئوسامە ئەبوبەکر
هەواڵی زیاتر
-
جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
09:16 PM - 2026-03-09 -
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
04:54 PM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:33 PM - 2026-03-09
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین
02:11 PM - 2026-03-09
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی راگەیاند
02:01 PM - 2026-03-09
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
09:36 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
کوردستان 11:22 AM - 2026-03-09 -
عیراق نیوهی مووچه بۆ ههرێم دهنێرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-03-09 -
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09 -
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
عیراق 09:36 AM - 2026-03-09 -
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:11 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
جیهان 09:07 AM - 2026-03-09



.jpg)



دابەزێنە

