كاروان ئه‌نوه‌ر: فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دوو رۆژنامه‌نوسی سلێمانی سیاسی و حزبییه
کوردستان 12:29 PM - 2026-06-22
PUKMEDIA
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دوو رۆژنامه‌نووسی سلێمانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رده‌چێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م كه‌یسه به سیاسی و حزبی كراوه و لایه‌نی سكاڵاكار دیارنییه، هاوكات هۆكاری فرمانه‌كه روون نییه و به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیش مامه‌ڵه نه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان هه‌ردووكیان رۆژنامه‌نووسن.
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند: فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دوو رۆژنامه‌نووسی سلێمانی"ئه‌حمه‌د نه‌جم و بژار ده‌باغ" له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، له‌ڕ‌ووی یاساییه‌وه ده‌بێت لایه‌نی سكاڵاكاره بوونی هه‌بێت، به‌ڵام له‌م كه‌یسه‌دا بوونی نییه و دیارنییه، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك بانگهێشت بكرێت بۆ به‌رده‌م پۆلیس یان دادگا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس بێت به‌پێی یاسای رۆژنامه‌وانی ده‌بێت نوێنه‌رێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵیدا بێت بۆ لای لێكۆڵه‌ری دادی بۆ به‌رده‌می دادوه‌ر، خاڵی سێیه‌م: پێش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌بێت سێ جار ئاگادارنامه بگاته ده‌ستی رۆژنامه‌نووسه‌كه ئه‌گه‌ر جاری سێیه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نه‌چوو به‌ده‌م داواكه‌وه ئه‌و كاته فه‌رمانی ده‌ستگیركردن به‌م شێوازه‌ی ئێستا بۆی ده‌رده‌چێت، به‌ڵام له‌م كه‌یسه‌دا هیچ له‌مانه روویاننه‌داوه.
راشیگه‌یاند: ئه‌م كه‌یسه ته‌مومژاوییه، روون نییه هۆكار چییه؟ و چ كارێكیان كردووه؟ هه‌تا ئه‌م بڕ‌یاره ده‌رچووه و من وه‌كو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له سلێمانی نازانین هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ ئێمه یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیمان هه‌یه و په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 2007ده‌نگی له‌سه‌رداوه و سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزای كردووه، یاسایه‌كه كاری پێده‌كرێت، له سلێمانی دادگای تایبه‌تمان به رۆژنامه‌نووسان هه‌یه، هه‌روه‌ها شاره‌زایانی دادوه‌ریمان هه‌یه كه دادگا دایناون و شاره‌زان له كاری رۆژنامه‌وانی كه‌یسه‌كان یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی: ئێمه بۆچوونمان وایه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه یان بڵێین ئه‌م كه‌یسه ده‌ستكاری كراوه و به سیاسی و حزبی كراوه، چونكه خودی وه‌زیری ناوخۆش ده‌زانێت كه كه‌یسی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه به‌ڕ‌ێوه‌ناچێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نیه‌تی پشتی بڕ‌یاره‌كه زیاتر ده‌ربكه‌وێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

