riklam

مەزڵووم عەبدی دەچێتە پاریس و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە

جیهان 05:36 PM - 2026-06-20
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) PUKMEDIA

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

سووریا

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەسەردانێک گەیشتە ئەوروپا و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ئیتاڵیا کۆبووەوە، بڕیاریشە سەردانی پاریس بكات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن كۆببێتەوە.

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەسەردانێک لە ئەوروپایە و لە گەڕی یەکەمی سەردانەکەیدا چووە ئیتاڵیا و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاوە پێشوازی لێکرا، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی لەڕۆما بریتیبوون لە پرسی گونجاندنی دامەزراوە کوردییەکان لەگەڵ دۆخی نوێی سووریا.

هاوکات بریارە  فەرماندەی گشتیی هەسەدە سەردانی فەڕەنساش بكات و لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنساو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 17ی6ی2026 مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە ئیتاڵیا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket