لە رۆژى جیهانى پەنابەراندا داواى پاراستنى شکۆى مرۆڤایەتى دەکرێت
جیهان 12:44 PM - 2026-06-20
who
وێنەیەک
رۆژی 20ی6ی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی پەنابەران ناسراوە و
نەتەوەیەکگرتوەکان ئەم رۆژەی بۆ رێزگرتن لە ملیۆنەها مرۆڤ تەرخانکردووە، کە بەهۆی
ململانێی سیاسی و جەنگ و هەڕەشەی تیرۆر و دەرکردنەوە، ناچاربوون وڵاتی خۆیان بەجێبهێڵن
و لە وڵاتی دووەمدا وەک پەنابەر بمێننەوە، ساڵانەش ژمارەی پەنابەران دەگۆڕێت و
لە ئێستاشدا لە هەر دەقەیەکدا 20 هاووڵاتی وڵاتی خۆیان جێدەهێڵن.
پاراستنی نێودەوڵەتی: لە قووڵایی مێژووەوە بۆ ژێر چەتری
نەتەوەیەکگرتووەکان
پێدانی مافی پەنابەری شتێکی نوێی ئەم سەردەمە نییە، بەڵکو یەکێکە لە
کۆنترین تایبەتمەندییە دیارەکانی شارستانی مرۆڤایەتیی، چونکە گێڕانەوە مێژووییەکان
ئاماژە بە بوونی چەند دەقێکی مێژوویی دەکەن، کە بۆ نزیکەی 3500 ساڵ پێش ئێستا
دەگەڕێتەوە و ئاماژەیان بە مافی پەنابەری لە سەردەمی گەشەسەندنی ئیمپراتۆریەتە
گەورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا (وەک حیسییەکان، بابلییەکان، ئاشوورییەکان و
فیرعەونەکان) کردووە، کە ئێستاش ئەم ئەرک و نەریتە بووەتە ئەرکێکی سەرەکیی
کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، کە لە دوای جەنگی
جیهانی دووەمەوە دامەزرا بۆ چاودێریکردنی ملیۆنان ئاوارە کە ویستی گەڕانەوەیان بۆ
وڵاتەکانی خۆیان هەبوو.
هاوکات رێککەوتننامەی ساڵی 1951ی تایبەت بە دۆخی پەنابەران، پەنابەر
بەم شێوەیە دەناسێنێت:
"پەنابەرهەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی
وڵاتی خۆی دەژی و بەهۆی ترسێکی بەجێ و رەوا لە راوەدوونان و چەوسانەوە لەسەر
بنەمای (رەگەز، ئایین، نەتەوە، سەر بە گروپێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو، یان
بیروباوەڕی سیاسی)، کە بەهۆی ئەم ترسانەوە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی".
ژمارەی پەنابەر دابەزیوە
کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، راپۆرتی "ئاڕاستە
جیهانییەکان"ی
بڵاوکردەوە کە کۆمیسیۆنەکە ساڵانە بڵاویدەکاتەوە، بەپێی راپۆرتەکە ئاستی ئاوارەیی
زۆرەملێ لە سەرانسەری جیهاندا بۆ یەکەمجار لە ماوەی یەک دەیەدا دابەزینی بەخۆیەوە
بینیوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە لە ساڵی 2025دا، 5.4 ملیۆن کەس بەهۆی توندوتیژی و
چەوسانەوە وڵاتی خۆیان جێهێشتووە و پەنایان بۆ وڵاتانی دیکە بردووە، لە
بەرامبەریشدا 14.7 ملیۆن ئاوارەی زۆرەملێ لە ساڵی 2025دا بۆ ناوچە و وڵاتی خۆیان
گەڕاونەتەوە، کە بە گشتی، داتاکان دابەزینی ژمارەی پەنابەرانیان لە سەرانسەری
جیهاندا لە ساڵی 2025دا بە رێژەی 3٪ دابەزیوە.
جیاوازی پەنابەر و کۆچبەر
هەندێکجار چەمکی پەنابەر و کۆچبەر لای خوێنەر
تێکەڵ دەبێت، پەنابەران لە بەرامبەر کۆچبەراندا: کۆچبەران (بەتایبەت کۆچ لەپێناو
لایەنی دارایدا) بە ویستی خۆیان ماڵەکانیان بەجێدەهێڵن بۆ باشترکردنی ئاسۆیی
داهاتووی خۆیان و خێزانەکانیان، بەڵام پەنابەران، ناچار دەکرێن بە زۆر ماڵەکانیان
بەجێبهێڵن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ژیانیان و رزگاربوونیان لە کۆت و بەندەکان.
داواکاری پەنابەری: ئەو کەسەیە کە رادەگەیەنێت پەنابەرە، بەڵام
داواکارییەکەی هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندندایە لەلایەن سیستمە
نیشتمانییەکانەوە، بەجۆرێک داواکارییەکان جیا دەکرێنەوە بۆ دیاریکردنی ئەوانەی
شایستەی پاراستنن و هەر کەسێکیش داواکارییەکەی رەتبکرێتەوە، دەگێڕدرێتەوە بۆ وڵاتی
خۆی.
ئاوارە ناوخۆییەکان: ئەو کەسانەن بەهۆی ململانێی چەکداریی، یان
رووداوی سروشتی یان توندوتیژییەوە ناچارکراون ماڵەکانیان جێبهێڵن، بەڵام سنوورە
نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکانیان نەبەزاندووە و هەر لە وڵاتی خۆیاندا ماونەتەوە.
بێ نیشتمانان (بێ رەگەزنامەکان): ئەو کەسانەن کە هیچ دەوڵەتێک ئەوان
بە هاووڵاتی خۆیان دانانێن و رەگەزنامەکەی هیچ وڵاتێکیان نییە، ئەمەش زیاتر بەهۆی
جیاکاریی یاسایی دژی کەمینەکان، یان لێکەوتەکانی سەربەخۆیی دەوڵەتان، یان دژایەتیی
یاساکان هاتۆتە کایەوە.
گەڕاوەکان : پەنابەرانی پێشوو دەگرێتەوە کە بڕیاری گەڕانەوەی
ئارەزوومەندانەیان داوە، بەڵام هێشتا پێویستیان بە پاڵپشتی بەردەوام هەیە بۆ
دووبارە تێکەڵبوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە.
پەیماننامەی مافەکان: رێککەوتننامەی 1951 چی لەخۆگرتبوو؟
رێککەوتننامەی ساڵی 1951 و پرۆتۆکۆڵی ساڵی 1967، کۆمەڵێک مافی بنەڕەتی
لەخۆدەگرێت بۆ دەستەبەرکردنی شکۆی پەنابەران، کە ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
قەدەغەکردنی دەرکردن: قەدەغەکردنی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەر مەگەر بەپێی
بڕیارێکی یاسایی بێت کە مافی تانەدانی پێببەخشێت.
لێخۆشبوونی سزایی: نەسەپاندنی سزا بەسەر پەنابەراندا بەهۆی
چوونەژوورەوە یان بوونیان بەبێ مۆڵەتی رەسمی.
مافەکانی ژیان و رۆژانە: دەستەبەرکردنی مافی کارکردن،
نیشتەجێبوون و خوێندن.
چاودێری گشتی: مافی بەدەستهێنانی فریاگوزاری و هاوکارییە
گشتییەکان.
ئازادییە بنەڕەتییەکان: ئازادی ئەنجامدانی رێوڕەسمە ئایینییەکان و ئازادی
هاتوچۆ لەناو خاکی وڵاتی خانەخوێدا.
پشتیوانی یاسایی و کارگێڕی: مافی دادگاییکردنی ئازاد لەبەردەم
دادگاکاندا و بەدەستهێنانی کارتی ناسنامە و بەڵگەنامەکانی گەشتکردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەزڵووم عەبدی دەچێتە پاریس و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
05:36 PM - 2026-06-20 -
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران.. قاسم عەبوودی و باسم بەدری دەستبەکاربوون
05:16 PM - 2026-06-20 -
لە سلێمانی یادی یەنار محەمەد دەکرێتەوە
03:50 PM - 2026-06-20 -
ئەمریکا لە جەنگی ئێراندا 132 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە
01:41 PM - 2026-06-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆمار: کێشەکان بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن
03:58 PM - 2026-06-20
بڕوانامەکانی خۆسەر پەسەند کران و خوێندکارانیش بەشداری لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا دەکەن
03:10 PM - 2026-06-20
لە رۆژى جیهانى پەنابەراندا داواى پاراستنى شکۆى مرۆڤایەتى دەکرێت
12:44 PM - 2026-06-20
سبەینێ فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید لە چەمچەماڵ دەستپێدەکات
09:27 AM - 2026-06-20
زۆرترین خوێنراو
-
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران.. قاسم عەبوودی و باسم بەدری دەستبەکاربوون
عیراق 05:16 PM - 2026-06-20 -
سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆمار: کێشەکان بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن
کوردستان 03:58 PM - 2026-06-20 -
لە سلێمانی یادی یەنار محەمەد دەکرێتەوە
کوردستان 03:50 PM - 2026-06-20 -
بڕوانامەکانی خۆسەر پەسەند کران و خوێندکارانیش بەشداری لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا دەکەن
کوردستان 03:10 PM - 2026-06-20 -
ئەمریکا لە جەنگی ئێراندا 132 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە
جیهان 01:41 PM - 2026-06-20 -
لە رۆژى جیهانى پەنابەراندا داواى پاراستنى شکۆى مرۆڤایەتى دەکرێت
جیهان 12:44 PM - 2026-06-20 -
یەکەم رۆژی هاوین پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 11:39 AM - 2026-06-20 -
وەزیری ناوخۆی پاکستان بۆ تەواوکردنی پرسی دانوستانەکان سەردانی تاران دەکات
جیهان 11:17 AM - 2026-06-20






دابەزێنە

