riklam

پاش سێ رۆژ لە بەرزبونەوە، نرخی نەوت دابەزی

جیهان 10:19 AM - 2026-06-04
نرخی نەوت لە جیهان ئاژانسەکان

نرخی نەوت لە جیهان

نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیادا لەمڕۆ 4-6-2026 پێنجشەممە دابەزینی بەخۆوە بینی و کۆتایی بە شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی سێ ڕۆژە هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی وەبەرهێنەران دەستیان کرد بە جێگیرکردنی قازانجەکانیان، لە پاڵ بەردەوامیی هەڵسەنگاندنەکان بۆ گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیشانەکانی کەمبوونەوەی کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا.

له‌و چوارچێوەیەدا، نرخی گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی ئاب بە ڕێژەی 1% دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 96.87 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە ڕێژەی 0.8% دابەزی و گەیشتە 95.22 دۆلار.

بازاڕی نەوت هێشتا لەژێر کاریگەریی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندایە، کە گرژییەکانی ئەم دواییەی وەک هێرشە موشەکییەکانی سەر کوێت و بەحرەین، لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی قشمی ئێرانی، کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دروستکردووە.

هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، هیوایەکی کەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە پەیدابووە دوای ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل و لوبنان لەسەر مەرجی ڕاگرتنی هێرشەکانی حزبوڵا بۆ سەر ئارامی ئاگربەست ڕێککەوتوون.

لە لایەکی تریشەوە، لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ کە ڕایگەیاندبوو ئێران ڕازی بووە پاشەکشە لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بکات، تا ڕادەیەک ترسی وەبەرهێنەرانی لە درێژخایەنبوونی ململانێکان ڕەواندوەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket