دوو رێكخراوی جیهانیی: یەكێتی تێكۆشەری دیموكراسییەو میراتی سەرۆك مام جەلال سەرچاوەی ئیلهامە
جیهان 02:07 PM - 2026-06-02
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی، سۆسیالیست ئەنتەرناسیۆنال و هاوپەیمانیی پێشكەتنخواز
رێكخەری گشتیی سۆسیالیست ئەنتەرناسیۆنال و رێكخەری هاوپەیمانیی پێشكەتنخوازو پارتە ئەندامەكانی، بەبۆنەی 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتی دەكەن و رایدەگەیەنن: یەكێتی لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەكو ئێستا بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كورد تێیكۆشاوەو میراتە بەردەوامەكەی سەرۆك مام جەلالیش وەك سەرچاوەی ئیلهام بۆ نەوەكان دەمێنێتەوە.
شانتاڵ كامبیوا، رێكخەری گشتیی سۆسیالیست ئەنتەرناسیۆنال، پیرۆزبایی 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین بەبۆنەی 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، یەكێتی لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لە 1ی حوزەیرانی 1975 ەوە تاوەكو ئێستا بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردو هەموو ئەو بەهایانە تێیكۆشاوە، كە لەلایەن سەرۆك مام جەلال، دامەزرێنەری یەكێتی و سەرۆككۆماری پێشووتری عیراقەوە دیاریی كراون.
راشیگەیاندووە: خزمەتە دیارەكانی سەرۆك مام جەلال، وەك جێگری سەرۆكی سۆسیالیست ئەنتەرناسیۆنال، پەیوەندییەكانی نێوان رێكخراوەكانی قووڵتر كردەوەو میراتە بەردەوامەكەشی هەمیشە وەك سەرچاوەی ئیلهام بۆ نەوەكان دەمێنێتەوەو هیوای بەردەوامی و سەركەوتن بۆ یەكێتی و گەلی كورد دەخوازین.
پەیامی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخواز بەبۆنەی 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
ماری كریس كابرێرۆ، رێكخەری هاوپەیمانیی پێشكەتنخواز و پارتە ئەندامەكانی، بەبۆنەی 51 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتی دەكەن و رایدەگەیەنن: 51 ساڵ تەنها ژمارەیەك نییە، بەڵكو تۆماری ئەو بڕیارو هەڵبژاردنانەیە كە لەژێر گوشاردا دراون، بڕیاردان لەسەر رێكخستن لەبری خۆبەدەستەوەدان، داكۆكیكردن لەسیاسەتی دیموكراسی لەسەردەمی دیكتاتۆریەت و راگرتنی هاوسەنگی ئەو هێزانەی دژی دەوەستانەوە یەكجار زۆربوون.
راشیانگەیاندووە: كەمن ئەو پارتانەی بۆ ماوەی پێنج دەیە لەبارودۆخی سەختدا بەجێگیریی بنەماو باوەڕە سەرەتاییەكانی دامەزراندنیانەوە بمێننەوە، سەرۆك مام جەلال سیاسەتی خۆی لەسەر بنەمای پێكەوەژیان، گفتوگۆ و دیموكراسی بونیادنا، نەك وەك دروشمێكی بێ ناوەڕۆك، بەڵكو وەك تاكە بنەمایەكی بەردەوام بۆ ژیانی سیاسی لەناوچەیەكی پارچە پارچەبوودا، ئەو هەڵوێستەش تێكۆشانی زۆری ویستووە.
لەكۆتایی پەیامەكەشدا رایگەیاندووە، هیوای بەردەوامیی بەهێزی بۆ ئێوە و یەكێتی دەخوازین و خۆشحاڵین كە لەڕیزی دۆستانتانداین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

